riklam

چەند بڕیارێكی نوێ لەپارێزگاری سلێمانییەوە

کوردستان 05:09 PM - 2020-03-23
.

.

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد.

بۆ/ هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی

بابەت/ گشتاندن 

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، ئەمڕۆ دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بڕیاریدا:

1- هەموو كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریی لە هەموو دامودەزگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكاندا لە ئەمڕۆوە قەدەغەیە، پێویستە لێدوان و راگەیاندن و پەیامەكان لەڕێی راگەیەندراوی نووسراوەوە بڵاوبكرێنەوەو لەكاتی زۆر پێویستیشدا، (بەپێی رێكەوتنی كەناڵەكان)؛ لەلایەن كەناڵی كوردساتەوە راستەوخۆ بۆ هەموو كەناڵەكان (بەبێ لۆگۆ) دەگوێزرێتەوە.

2-  لە سبەینێ (٢٤/ ٣/ ٢٠٢٠)ەوە، بازاڕی دراوی سلێمانی بۆ حەواڵەكردن دەكرێتەوە لە سەعات (١١)ی بەیانی بۆ سەعات (٣)ی پاش نیوەڕۆ، بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دیاریكراوە.

 

3 - دوای ڕەزامەندی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و ئاودێری پارێزگای سلێمانی، هەفتانە ماوەی (٤٨) سەعاتی بەردەوام، دەدرێت بە هەر خاوەنی كێڵگەیەكی پلاستیكی كە ئێستا لەكاردا بێت بۆ گواستنەوەو چاندنی شەتڵەكانیان.

 

4 -بەپێی پلان و ڕەزامەندیی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و ئاودێری پارێزگای سلێمانی، ڕۆژانی سێشەممەو پێنجشەممەی هەر هەفتەیەك لە سەعات (١١)ی بەیانی بۆ (٣)ی پاش نیوەڕۆ، بەپێی لیستی دیاریكراو ڕێگا بە كردنەوەی كۆمپانیاو نووسینگە كشتوكاڵییەكان دەدرێت بەشێوەی دلیڤەری پێداویستیەكان بگەیەننە كێڵگەكان.

5- جوڵەی بازرگانیی لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانەوە بەردەوام دەبێت و پرۆسەی دابەشكردنی خۆراك و پێداویستیەكان بەسەر ماركێت و دوكانەكاندا بەپێی ڕێنماییەكانی پێشوو بەردەوام دەبێت و چاودێری وردی نرخ و كوالێتی و قەبارەی خستنەڕوویان دەكرێت لەلایەن لیژنەی قائیمقامیەتی یەكە كارگێڕییەكانەوەو سەرپێچیكار سزا دەدرێت.

لەگەڵ رێزدا...

 د.هەڤاڵ ئەبوبەكر

پارێزگاری سلێمانی

٢٣/ ٣/ ٢٠٢٠

PUKmedia 

 

777777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket