riklam

تەندروستی دەرونی و كۆڕۆنا...

بیروڕا 10:03 PM - 2020-03-22
.

.


سادەترین پێناسەی تەندروستی بریتیە لە هاوسەنگی نیوان هەموو لایەنەكانی مرۆڤ لە ڕووی دەرونی و كۆمەلایەتی و جەستەیی و سۆزداری ، تەندروستی دەرونیش وەك بەشێكی سەرەكی لە تەندروستی مرۆڤ تەماشادەكرێت كە دەوترێت ئەو بارە باشەیە كاتێك تواناكانی خۆت بزانی و بەرهەمت هەبێت و لەگەڵ تەنگەژەكان بگونجێیت. بەرێزان ئەم پێشەكیەم خستەڕوو تا ڕونتر ببێتەوە و بزانین تەندروستی دەرونیمان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چی بەسەر هاتوەو چی بكەین و چۆن بگونجێین لەگەڵ بارودۆخەكەو چۆن یارمەتی خۆمان و دەوروبەرمان بدەین .. كەم نین ئەو ڕوداوانەی كاریگەریان هەیە لەسەر تەندروستی دەرونی مرۆڤ هەر لە تەنگەژەكانی ژیانی ڕۆژانەوە تا دەگاتە قورسترینیان كە پێی دەروترێت ڕوداوی زەبراوی و لە دەرئەنجامدا مرۆڤ توشی زەبری دەرونی دەبێت.. نەخۆشیە مەترسیدارەكان یەكێكن لەو روداوە زەبراویانەی كەمرۆڤ تۆشی زەبری دەرونی دەكات و كە بێگومان كۆمەلێك روداوی تریش هەن روداوی زەبراوین وەك ( توندوتیژی ، ئەشكەنجەدان ، لەدەستدانی كەسی ئازیز ، جیابونەوەی هاوسەران ، روداوی سروشتی ...هتد) واتە بەهەر پێوەرێك تەماشای بكەین ئیستا ڤایرۆسی كۆرۆنا بوەتە روداوێكی زەبراوی لەسەر ئاستی جیهان وەك ڕوداوێكی كتوپڕو چاوەڕوانەكراو كاریگەری دروست كردوە لەسەر توانای خۆگونجاندن و تەندروستی دەرونی تاك و كۆمەلگە بەگشتی.. دەگونجێت مرۆڤ بە هۆی كاریگەری و لێكەوتەكانی كۆرۆناوە نیشانەو كاردانەوەی بۆ دروست بووبێت لەروی دەرونیە وەك ( هەلچون و تورەبون و ترس و خەمۆكی و دلەراوكێ ...هتد ) یان نیشانەكان لەروی ڕەفتاریەوە بێت وەك ( دابەزینی ئاستی چالاكیەكان و نەسرەوتن و ماخۆلان یان گرفتی خەو ...هتد ) یان نیشانەكان جەستەیی بن وەك ( شەكەتی و ماندوێتی و ئازار ...هتد) یان نیشانەو كاریگەریەكان هزری بن وەك ( نەمانی ئاگایی و زەحمەتی لە بریاردان و فكری واس واسی ..هتد) كە ئەمانە هەموی نیشانەی ئاساین و چاكدەبنەوە ئەوەی نائاساییە روداوەكەیە كە كۆرۆنایە ... ئەوەی گرنگە ئەوەیە چۆن بتوانین بەكەمترین زیان و قوربانی دەرباز بین لەم روداوە و چۆن یارمەتی خۆمان و دەوروبەر بدەین ، لەگەڵ ئەو پەری پابەندبوون بە رێنمایی و رێكارە تەندروستیەكان كە بەكورتی ئاماژەیان پێدەكەم .. 1ـ دیاریكردنی كاتی تایبەت بۆ ئەنجامدانی ئەوشتانەی خۆشیبەخشن وەك( گوێگرتن لە مۆسیقا و گۆرانی ، خوێندنەوە، پیاسەكردن، وێنە كێشان، خواردن دروستكردن ...هتد) 2ـ یادكردنەوەی یادەوەرییە خۆشەكانی ژیانت كە بێگومان هەریەكێك لە ئێمە كۆمەلێك یادەوەری و روداوی خۆش هەیە لە ژیانی و چاومان با تەنیا ئەم بەشەی ژیان نەبینێت لە نەخۆی و ناخۆشی و نەخۆشكەوتن.. 3ـ گرنگیدان بە پەیوەندییەكان و دانەبڕان لە دەوروبەر و خەڵكانی ترو پسپۆران كە ئیستا دەكرێت لەرێگەی راستەوخۆە نەبێت و رێگاكانی پەیوەندی كردن زۆرن... 4ـ كات دابنێ بۆ پشوو وەرگرتن و خاوبوونەوە ، وەكو خەوتن و پشوودانی تەواو لە شەودا و خواردنی ژەمەكانت لە كاتی ئاسایی خۆیی و گرنگی بەخۆدان وەك خۆشۆردن و خۆگۆرین و پاك و خاوێنی ... 5ـ لایەنی ئاین و باوەردانی خالێكی گرنگە بۆنمونە ئێمە كە كوردین و مسوڵمانین دەبێت باوەرمان بە قەزاو قەدەرو ڕۆژی دوایی هەبێت و ئەوكات و ساتەی بۆمان دیاری كراوە لە لەدایك بون و مردن لەتوانی مرۆڤایەتیدا نیە گۆرانكاری تێدا بكات . 6ـ وەرزشكردن ئەگەرچی لەچوارچێوەی مالەوەش بێت كۆمەلێك یاری و وەرزشی ئاسان هەیە كە دەتوانین ئەنجامی بدەین ... 7ـ دەكرێت لەگەڵ كەسێكی نزیكت هاورێیەك خزمێك گفتوگۆ بكەیت و دەردەدڵی خۆتی بۆ بكەیت كە سودی زۆری هەیە دواتر هەست بە بار سوكی دەكەین.. 8ـ دەكرێت پەیوەندی بە پزیشك و توێژەرو كەسانی پسپۆرەوە بكەیت و داوای یارمەتی بكەیت هیچ پێت عەیب نەبێت ... تەندروست بن

یادگار حاجی ( توێژەری دەرونی )

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket