riklam

داوا له‌رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت بچن پشكنین بكه‌ن

کوردستان 08:34 PM - 2020-03-22
.

.

سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان داوا له‌ رۆژنامه‌نوسانی مه‌یدانی ده‌كات كه‌ بچن پشكنین بۆ خۆیان بكه‌ن، تا دڵنیاببنه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: جێی ده‌ست خۆشییه‌ كه‌ رۆژ دوای رۆژ خۆپارێزی له‌پارێزگای سلێمانی بۆ رۆژنامه‌نوسان زیاتر ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رجه‌م كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسییه‌كان راگیران.

وتیشی: له‌ئێستا هه‌ڵمه‌تی پشكنین بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ كه‌ مه‌یدانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاریان كردوه‌و داوا له‌رۆژنامه‌نوسانی مه‌یدانی سنووره‌كه‌ ده‌كه‌م كه‌ بچن پشكنین بۆ خۆیان بكه‌ن، تا له‌ ته‌ندروستییان دڵنیاببنه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: جێی ده‌ستخۆشییه‌ كه‌له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا زیاتر له‌پشتر وه‌ك یه‌ك تیم رۆژنامه‌نوسان هاوكاری ته‌واوی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ناوخۆبوون، هه‌روه‌ها له‌گه‌یاندنی زییارییه‌كان رۆڵێكی به‌رچاویان بینی، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌وان له‌خه‌ڵك زیاتر رێنماییه‌كان جێ به‌جێبكه‌ن و ئاگاداری ته‌ندروستیان بن.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌  لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێزانینی بۆ خه‌مخۆریه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی نواند كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قی پێزانینه‌كه‌یه‌..

پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هه‌واڵنێرو فۆتۆجۆرنالیستی شاری سلێمانی، په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین، تێبینی راست و دروستیان هه‌بوو له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی پرێس كۆنفرانسه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان و دروستبوونی قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له‌و رووبه‌ره‌ كه‌مانه‌ی كه‌ چه‌ند مه‌ترێك تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد..
خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ به‌رَێز پارێزگاری سلێمانی ئه‌و خه‌مه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ره‌وانده‌وه‌و بڕیاریدا له‌مه‌ودوا تا مه‌ترسی كۆرۆنا له‌ئارادا بێت له‌ رێگه‌ی په‌خشكردنی فریكیۆنسیه‌كی دیاریكراوه‌وه‌ كۆنفرانس و لێدوانه‌كان بگاته‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان به‌بێ دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی..
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارێزگاری سلێمانی جێگای پێزانین و ده‌ستخۆشی ئێمه‌یه‌و ئه‌و راستیه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه‌ به‌رپرسانی شار خه‌مخۆرو دڵسۆزی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانن و رۆژنامه‌نووسانیشیان له‌و خه‌مخۆریه‌ بێبه‌ش نه‌كردوه‌.


سوپاس بۆ خه‌مخۆریتان
لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردسان


PUKmedia ئا/ دیار ستار

فۆتۆ: دانا حەمە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket