riklam

كۆرۆنا هەڵاوسان لە نرخی خواردەمەنی دروست دەكات

ئابوری 06:11 PM - 2020-03-22
.

.

راوێژكارێكی ئابووری لە رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو)، و كۆمەڵێك لە شرۆڤەكارانی بواری كشتوكاڵی رایانگەیاندوە كە داخستنی دوكان و بازاڕەكان بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، هەروەها فشاری هاووڵاتیان لەسەر كڕینی پێویستییە خۆراكەییەكان، هۆكارن بۆ روودانی هەڵاوسان لە نرخی خۆراك لە بازاڕەكانی جیهاندا.

هەرچەندە بەروبوومە دانەوێڵەییەكان و رۆن بەردەوام لەلایەن وڵاتە بەرهەمهێنەرەكانەوە بەرهەم دەهێنرێت و هەناردەی بازاڕی جیهان دەكرێت.

دەوڵەمەندەترین وڵاتانی ئابووری جیهانیش، بەهۆی هەڵكشانی حاڵەتەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەمریكا، كۆمەك و هاوكارییەكانیان دەكشێننەوە.

عەبدولڕەزا عەباسیان گەورە ئابووریناس لە رێكخراوی فاو وتویەتی: قەیران،  گەورە هاوردەكاران حكومەتەكان دروستی دەكەن.

عەباسیان راشیگەیاند: هەروەها پرسەكە پەیوەندیشی بە گۆڕان لە خووڕەوشت و ئاسایشی خۆراكەوە هەیە.

لەهەموو جیهاندا، لەچەند هەفتەی رابردوودا هاووڵاتیان روویان كردۆتە بازاڕە گەورەكان و شتومەك و پێداویستییەكانیان  وەك (برنج و پاكژكەرەوەی دەست و دەستەسڕ)  بەكۆ لەماڵەكانیان هەڵدەگرن و كۆیدەكەنەوە.

شرۆڤەكاران ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر هەیە هۆكارە لۆجستییەكان ببێتە پرسێكی سەرەكی جیهان.

ئولی هوی بەڕێوەبەری راوێژكاری لە دامەزراوەی كۆمۆدیتیز بۆ خزمەتگوزاری دەڵاڵی دەڵێت: ئێستا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 140 ملیۆن تەن گەنمەشامی كە لە پیشەسازی ئیسانۆڵ بەكاردەهێنرێت هەیە، لەجیاتی ئەوەی لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنیدا بەكاربهێنرێت،  دەكرێت لەئێستادا بەشێكی وەك خۆراك سوودی لێوەربگیرێت، چونكە نرخی نەوت لەجیهاندا دابەزیوە.

ئولی دەشڵێت: ئەوەی گرنگە خۆراك لەكات و شوێنی خۆیدا دابین بكرێت.

PUKmedia سەرچاوە: رۆیتەرز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket