riklam

بورهان سه‌عید سۆفی: نه‌ورۆزی كوردان پیرۆز ده‌كه‌م

ی.ن.ک‌‌ 05:17 PM - 2020-03-21
.

.

بورهان سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌په‌یامێكدا پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كات.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌..
سه‌ری ساڵی نوێ كوردی و نه‌ورۆزی كوردان پیرۆزده‌كه‌م له‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كه‌س و كاری به‌ئه‌مه‌ك و سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خۆشگوزه‌رانی و ته‌بایی و زاڵبوون بێت به‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كان.
به‌هاری كوردان هه‌میشه‌ نوێ بوونه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن بووه‌، به‌دڕێژای مێژووی گه‌له‌كه‌مان به‌نموونه‌ به‌هاری 1991ڕاپه‌ینی گه‌لی كورد و سه‌ركه‌وتنی.
ئومێده‌وارم نه‌وڕۆزی ئه‌مسالیشمان له‌گه‌ڵ خۆی شادی و كامه‌رانی و ساغی و سه‌لامه‌تی بێنێت بۆ ته‌واوی كوردستانیان و هیوا خوازم هه‌موو لایه‌كتان ته‌ندروست ساغ بن.
هاوكات پیرۆزبای و ده‌ست خۆشی تایبه‌تم بۆ ته‌واوی پزیشكان و تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس كه‌ له‌وه‌ها ڕۆژگارێك كه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ئه‌رك دان، بۆ پاراستنی كوردستان دووباره‌ سوپاس بۆ ماندوبونتان.
له‌كۆتایی دا دووباره‌ نه‌ورۆزتان پیرۆز بێت و خودا هه‌موولایه‌ك پارێزراو بكات.


بورهان سه‌عید سۆفی
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket