riklam

د.سۆران جه‌مال تاهیر پیرۆزبایی له‌گه‌لی كورد ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 04:24 PM - 2020-03-21
.

.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردیتان پیرۆز
جه‌ژنی نه‌ورۆزو ساڵیادی ئازادكردنی كه‌ركوك له‌ ده‌ست رژێمی به‌عسی فاشی له‌ گه‌لی كورد پیرۆز ده‌كه‌م. له‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌دا و ساڵی ١٩٩١ توانرا  كه‌ركوكی قودسی كوردستان ئازاد بكرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی مێژوو و خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ هه‌رده‌م كه‌ركوكی به‌ قودسی كوردستان زانیوه‌و  له‌و پێناوه‌شدا شه‌هیدی زۆری به‌خت كردووه‌...

هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان جیاواز له‌ هه‌موو جه‌ژنه‌كانی ساڵانی پێشوو، كه‌ هه‌موو رژێمه‌ سه‌ركووتكه‌ره‌كان به‌ زه‌برو زه‌نگ نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ بوه‌ستێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مساڵ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا ناچاری كردین له‌ماڵه‌وه‌ خۆشی و جه‌ژنه‌كه‌مان ده‌ربڕین، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستییه‌كی باشی خۆشه‌ویستانمان و گیانی هاونیشتمانیانه‌، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌م ئه‌م جه‌ژنه‌ هه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌و خۆشییه‌كانتان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانتان به‌سه‌ر به‌رن بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی خانه‌واده‌كانتان و خۆشه‌ویستانتان.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مژده‌یه‌كی خۆش بۆ ره‌وانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵانگارییانه‌ی كه‌ رووی له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ تایبه‌ت و عیراق به‌ گشتی كردووه‌، هیوادارم بۆنه‌یه‌ك بێ بۆ نزیك بونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ فه‌راهامكردنی ئارامی له‌ كوردستان و عێراق و هه‌رچی زووه‌ پشتیوان بین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كه‌ تیایدا مافه‌ ره‌واكانی خه‌لكی كوردستانی تیا پارێزراو بێت و ده‌ستور بنه‌ما بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كان له‌ وڵاتدا.
بۆیه‌ تكاتان لێ ده‌كه‌م خۆشییه‌كانتان له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌رببڕن و مه‌چنه‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جێ به‌جێبكه‌ن و هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن، بۆ سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك.
دووباره‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزتان پیرۆزبێت و
هیوای له‌ش ساغی و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم.

سڵاو له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان
خۆشبه‌ختی و سه‌لامه‌تی و ئارامی بۆ هه‌موان


د. سۆران جه‌مال تاهیر
ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی ی.ن.ك
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ی.ن.ك


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket