riklam

دەنگی گەلی كوردستان مڵۆیەكی گەورەی خستۆتەسەر خەرمانی میدیای كوردی

ی.ن.ک‌‌ 12:10 AM - 2020-03-21
.

.

بەڕێزان بەڕێوەبەر‌و كادرو كارمەندانی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان

چلویەكەمین ساڵیادی دەنگی گەلی كوردستان پیرۆزبێت

بەم بۆنەیەوە لە 41 مین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ دلێرو زوڵاڵەكەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین. رادیۆكەتان وەرچەرخانێكی گەورەو مێژوویی بوو لەهەگبەی میدیای كوردیدا.

دەنگی گەلی كوردستان توانی مۆدێلێكی نوێی خەباتی شۆڕشگێڕانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەردەمی شاخدا بێنێتەئاراوە، كە لەسەرەتای دامەزراندنیدا رۆڵی گەورەو گرنگی گێڕا لەخەباتی سۆڕشگێرانە‌و هەروەها وشیاركردنەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بۆ بەرەنگاربونەوەی زوڵم و زۆری ڕژێمی بەعس. وەك ئاشكرایە لەسەر خستنی راپەڕین كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا دژی رژێمی بەعسی داگیركەر رادیۆ خۆشەویستەكەتان ڕۆڵێكی گەورەو بەرچاوی هەبوو بۆ سەركەوتنی راپەڕینەكە.

لەدوای راپەڕینیش تا ئەمڕۆ رادیۆ سەنگینەكەتان توانیویەتی لەنێو میدیای كوردیدا دەنگی زوڵاڵی بەبەرزی بمێنێتەوەو لەگەڵ گەشەكردنی میدیاو قۆناغەكانی تەكنۆلۆجیاو گەیاندندا گەشەبكات و مڵۆیەكی گەورە بخاتەسەر خەرمانی میدیای كوردی. 

هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین و دەستی ماندوبوونتان دەگوشین.

راگەیاندنی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket