riklam

مەلا ئاری: نەورۆز ببێتە خۆشگوەزرانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان

ی.ن.ک‌‌ 10:47 PM - 2020-03-20
.

.

مەلا ئاری لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوەو تیایدا داوای خۆڕاگری لەخەڵكی كوردستان دەكات، لەبەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو جێبەجێكردنی رێنماییەكان.

 

 

هاوڵاتیانی خۆشەویست

 کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان

 پێشمەرگە قارەمانەکان

نەورۆز و سەری ساڵی کوردی و رۆژی رزگاری کەرکوکتان

پیرۆز بێت.

ئەمساڵ لەکاتێکدا یادی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز دەکەینەوە، بەداخەوە مەترسی نەخۆشی کۆڕۆنا هەموانی ناچارکردووە، بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوو لەناو ماڵەکانماندا بمێنینەوەو ئەم هەنگاوەش تەنها رێگای دروستی رێگریە لەبەردەم بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە.

 لەم یادە پیرۆزەدا ، وێرای پیرۆزبایی گەرمم بۆ کوردستانیانی ئازیز، دانیشتوانی دەڤەرەکەمان و هەڤاڵانم لە سنوری مەڵبەندی راپەرین، هیوادارم هەمووان پابەندی رێنماییەکان بن،تاوەکو بە تەندروستی باشەوە ئەم دۆخە تێبپەرێنین.

کوردستانیانی ئازیز ..

نەورۆز کە دەسپێکی نوێبوونەوە وسەرەتای قۆناغێکی نوێیە، بەدرێژایی مێژوو، هەمیشە هێمای بەرخودان و هێزی لەبن نەهاتووی نەتەوەکەمان بووە دژی داگیرکەرانی کوردستان، لەئێستاشدا کە ناوچەکە بەگۆرانکاری گەورەدا تێپەردەبێت، هەموان ئومێد دەکەین نەورۆز ببێتە سەرەتای خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی ئازیزی نیشتمانەکەمان.

لەویادە پیرۆزەدا سەری رێز و وەفا بۆ گیانی پیرۆزی سەرۆک مام جەلالی رابەر و شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین و سڵاوی وەفاداری و رزگاری دەگەیەنین بەشاری کەرکورکی قودسی کوردستان، کە لە دواجار و لە ئێوارەی 20 ئازاری ساڵی 1991 هاوڵاتیانی ئازیزی ئەو شارە خۆراگرە ، لەژێر رۆشنایی سەرکردایەتی ئەوسای یەکێتیی راپەرینیان ئەنجامدا وبەمەش کەرکوکی ئازیز رزگارکرا و  یەکێ لەئامانجە هەرە گرنگەکانی شۆرشی نوێ، کە رزگاری باشووری کوردستان بوو، گەیشتەدوا قۆناغ و کوردستانەکەمان لەزوڵم و ستەمی داگیرکاری بەعس رزگاری بوو.


جارێکی تر پیرۆز بێت جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی و ساڵرۆژی رزگاری شاری کەرکوک‌.

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک.


مەلا ئاری

لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی رێکخستنی راپەرین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket