پەیامی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێـتیی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە
ی.ن.ک 09:57 PM - 2020-03-20.
لاهور شێخ جەنی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بە چاودێری دۆخی ژیانی هاووڵاتیان لەم دۆخەی كەتیایدا ڤایرۆسی كۆرۆنا قەیرانی دروست كردوە كردوەتەوە.
په‌یامی لاهور شێخ جه‌نگی بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز
ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆز له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پزیشك و كارمه‌ندانی ماندوونه‌ناسی ته‌ندروستی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاسایشی ناوخۆ، داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان، راگه‌یاندنكاران، و هه‌موو گه‌لانی ئازادیخواز و نوێخواز پیرۆز بێت، كه نه‌ورۆز و ده‌رفه‌تی نوێبوونه‌وه و به‌های دژایه‌تی سته‌مكاران، به‌رز راده‌گرن.
كوردستانیانی به‌ڕێز
له‌م بۆنه‌یه‌دا، كه گه‌له‌كه‌مان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و په‌تای كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، دووچاری قه‌یران و ترس و دڵه‌ڕاوكێ بووه، به نیگه‌رانیی قووڵه‌وه چاودێریی دۆخی ناهه‌موواری ژیانی خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته سه‌ربه‌رزه‌كان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ین.
ئێمه له ئه‌ركی سه‌رشانمان بۆ كۆمه‌ككردنی ئه‌و خوشك و برایانه‌مان راناوه‌ستین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواكارین له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان، به‌هانای ئه‌م چین و توێژه بهشخوراوانهی كۆمه‌ڵگه‌وه بچن، تا ئه‌م ئازیزانه‌ش بتوانن بێ هه‌ستكردن به گوشاری زیاده، رۆژانی سنورداریی هاتوچۆ و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات، به ئارامی تێپه‌ڕێنن. داواكارین، حكومه‌ته خۆجێیه‌كان، ئۆرگانه حزبی و نیشتمانییه‌كان، و رێكخراوه مرۆڤدۆست و خێرخوازه‌كان به‌هانای لێقه‌وماوان و هه‌ژارانی كوردستانه‌وه بچن.
هه‌رچه‌ندیش ئه‌مساڵ، بۆ خه‌ڵك و خۆ پاراستن له نه‌خۆشی، هه‌مووان پابه‌ندن به رێنماییه‌كان و له ماڵه‌كاندا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌ورۆز ئاگر و روناكییه و له‌ناخماندا زیندووه، و هێشتاش ده‌توانێت وره و وزه‌ی خۆڕاگری و خه‌بات بۆ ژیانێكی باشتری سیاسی و ئابوری و ته‌ندروستی به هاونیشتمانیانمان ببه‌خشێت.
كه‌ركوكییه قاره‌مانه‌كان
به‌راورد به گه‌ل و لایه‌نی تر، بۆ ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نه‌ورۆز تایبه‌تمه‌ندیی گه‌وره‌ی هه‌یه. له درێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به رابه‌رایه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، بیست و نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی نوێی كوردستان دا، كه‌ركوكی قودسی كوردستان راپه‌ڕی و، له‌سه‌ر ده‌ستی پارتیزان و شانه‌ی چه‌كدار و رێكخستن و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی یه‌كێتی، كه‌ركوك له به‌عسی دڕنده‌ی فاشیست پاككرایه‌وه و، له رۆژی نه‌ورۆزدا، ئازاد كرا. بۆیه جێی خۆیه‌تی، جه‌ژنی نه‌ورۆز و رزگاركردنی كه‌ركوك، له كه‌ركوكییه‌كان و تێكۆشه‌رانی پیرۆز بكه‌ین و، یادی شه‌هید و قوربانییه‌كانی ئه‌م گه‌له مه‌زنه به‌رز رابگرین.
ئێمه بۆ چركه‌ساتێك دۆخی سه‌پێنراو و نه‌خوازراوی كه‌ركوكی دوای ریفراندۆممان فه‌رامۆش نه‌كردووه و، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین كه یه‌كێتی، تا ئاسایی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كان، له خه‌باتی سیاسی و ده‌ستوری و هه‌ر رێگه‌یه‌كی تریش بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كان
له ململانێی نێوان ئه‌فسانه و حه‌قیقه‌ت دا، مێژووی نه‌ورۆز، دوو بنه‌ما له‌خۆده‌گرێت؛ نوێبوونه‌وه و خه‌بات دژی سته‌مكاری.
نه‌ورۆز پێمان ده‌ڵێت كه تاریكی، كۆتایی دێت، خۆری نوێ هه‌ڵدێت و، ئه‌وه‌ی نوێ نه‌بێته‌وه، ناژی. لێره‌وه یه‌كێتیی نوێ، به‌های نوێبوونه‌وه‌ی كردۆته رێنمای خۆی و، له‌سه‌ر ره‌گ و ریشه قووڵ و كۆنه‌كان، چاوه‌ڕوانه، هه‌زاران چرۆی نوێی لێ سه‌وز ببێت.
له نه‌ورۆزه‌وه ئه‌وه‌ش فێربووین كه زوڵم و سته‌م ناتوانن تا سه‌ر بمێنن و، زوڵم له ئه‌ستووریدا ده‌پچڕێت. خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌له‌كه‌مان له دژی زاڵمان و، ئه‌و ئازادییه‌ی له‌م رێبازه‌دا به‌ده‌ستهات، ده‌ریده‌خا كه هه‌رگیز هه‌وڵ و قوربانیدان به‌فیڕۆ ناچن و، دواجار ئامانجه باڵاكه‌ی ئازادی و ژیان و كه‌رامه‌ت دێنه كایه‌وه. ئێمه‌ش له یه‌كێتی، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌گژاچوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مكاری. دڵنیاشین، به پشتیوانیی خه‌ڵكی ئازادیخواز، ئه‌و خه‌باته سه‌رده‌كه‌وێت و، تاكڕه‌و و سته‌مكاره‌كانیش، ده‌چنه ریزی دۆڕاوه‌كانی مێژوو و، شكستهێنانیان ده‌بێته هانده‌ری چه‌وساوه‌كان بۆ راپه‌ڕین و نوێكردنه‌وه‌ی تر.
ئێستا كه یادی نه‌ورۆز ده‌كه‌ینه‌وه، دروود و وه‌فا ده‌نێرین بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و، رۆحی به‌رزه‌فڕی مام جه‌لال، سه‌ركرده‌ی به‌گژاچوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مكاری، كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو دابینكردنی مافه‌كانی كورد و چه‌وساوه‌كان ته‌رخان كرد.
نه‌ورۆزتان پیرۆز و به‌هیوای ته‌ندروستیی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك.
لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
نه‌ورۆزی ساڵی ٢٧٢٠ی كوردی
PUKmedia تايبەت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17