riklam

مەڵبەندی خانەقین: نەورۆز دەكەیەنە جەژنی خۆپارێزی تەندروستی

ی.ن.ک‌‌ 09:09 PM - 2020-03-20
.

.

مەڵبەندی خانەقینی یەكێـتیی نیشتمانی كوردستان  پەیامێك بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز  بڵاو دەكاتەوەو، خۆپارێزی و ورە بەرزی لەم دۆخەدا بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەئەركێكی نیشتمانی دەزانێت.


دەقی پەیامەكە:

پیرۆزبایی مەڵبەندی ٨ی ڕێكخستنی خانەقینی (ی.ن.ك)، بەبۆنەی جەژنەكانی ڕاپەڕین و بەهار و نەورۆز و ساڵی نوێی 2720ی كوردی-یەوە. 


 بەبۆنەی جەژنەكانی ڕاپەڕین و بەهار و نەورۆزو سەری ساڵی نوێی 2720ی كوردی-یەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و جەماوەری خۆشەویستی شاری خانەقین و دەوروبەری دەكەین، هیوای ئاشتی و ئارامی و خۆشی و شادی و تەندروستی باش بۆ هەموو لایەك دەخوازین، بەڵام هەروەكو دەزانین ئێستا كۆمەڵگای مرۆڤایەتی تووشی هەڕەشەی پەتای كۆرۆنا بوەتەوە، دیارە بۆ تێپەڕاندنی ئەم رەوشە پێویستە وەك ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی بەوورەو ئیرادەیەكی هاوبەش و خۆپارێزییەوە، پابەندبوون بەرێنماییە تەندروستی و رێوشوێنەكانی حكومەتی هەرێم پەیڕەوبكەین، داواكارین لەخوای گەورە كەئەم دەردو بەڵاو پەتای كۆرۆنا دوور بێت لەگەلەكەمان و بەسەلامەتی تێبپەڕێت و هەموو تاكێكی كۆمەڵگای كوردستان و تەواوی ناوچە دابڕاوەكان بەشاری خانەقینی خۆشەویستەوە هەموان لەم ڕەوشە ساغ و سەلامەت بن و ڕزگاریان بێت، لەگەڵ ئەوەشدا داواكارین لەهەموو جەماوەری ناوچەی گەرمەسێرو شاری خانەقین، تكایە پەیڕەوی ڕێنماییە تەندروستییەكان بكەن و وورەتان بەرز بێت و هەموومان چاوەڕوانی ئایندەیەكی گەشتر بكەین، دڵنیابن ئەم ڕەوشە بەسەلامەتی تێ پەڕدەبێت و هیوای تەندروستی باش بۆ گەلەكەمان دەخوازین، دووبارە جەژنەكانی ڕاپەڕین و بەهارو نەورۆزو ساڵی نوێی كوردی لەهەموو لایەك پیرۆز بێت.  لەگەڵ ڕێزماندا 

مەڵبەندی ٨ی ڕێكخستنی خانەقینی( ی.ن.ک)


PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket