riklam

‎شاڵاو كۆسرەت : ساڵی تازە بكەینە دەرفەتی ئاشتبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان

ی.ن.ک‌‌ 07:55 PM - 2020-03-20
.

.

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێـتی نیشتمانی كوردستان لەپەیامێكدا هاتنەوەی جەژنی نەورۆز لەگەلی كورد پیرۆز دەكات.


دەقی پەیامەكە: 

‎سەری ساڵی تازەی كوردی و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵیادی ڕاپەرینی كەركووك لە سەرجەم كوردستانیان لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات پیرۆز دەكەم و ئاواتەخوازم ساڵی تازەی كوردی ساڵی بەختەوەری و سەرفرازی بێ بۆ گەلەكەمان.

‎ئەمساڵ هەموومان لەپێناو پاراستنی تەندروستیمان لەنێو ماڵەكانی خۆماندا یادی نەورۆز دەكەینەوەو خۆمان و ماڵ و منداڵ دەپارێزین لە مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

‎ئەم یادە پیرۆزە نەتەوەییە بە دەرفەت دەزانم لەبەرامبەر خەباتی نەپساوەی گەلەكەمان و خوێنی شەهیدان و تێكۆشەرانمان، ساڵی تازە بكەینە دەرفەتی ئاشتبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەكان و وەلانانی ململانێ حزبی و شەخسییەكان، هاوكات هاوكارو پشتیوان بین تا پێكەوە ئەم قەیرانانە تێپەڕێنین و باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی گەلەكەمان بكەین و هەوڵی بەدەستهێنانی ئامانجە نەتەوەییەكان بدەین.

‎دووبارە جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی تازەی كوردی لەسەرجەم كوردستانیان بەگشتی و تیمە پزیشكییەكان و پزیشكان و كارمەندانی ناوخۆو هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایش بەتایبەتی دەكەم، كە لەم دۆخەی كوردستان ماندوونەناسانە كاردەكەن بۆ پاراستنی گیان و ژیانی هاونیشتمانیان.



‎شاڵاو كۆسرەت ڕەسول

‎ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket