چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌سه‌ر كۆریای باكور
هەمەرەنگ 05:30 PM - 2020-03-20.
1. كۆریای باكور له‌لیستی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی جیهانیدا، پله‌ی پێش كۆتایی گرتووه. پله‌ی كۆتایی واته دوای دواوه ئه‌ریتریایه.
2. له‌م وڵاته بۆ هه‌ر حه‌وت سه‌د كه‌سێك پزیشكێك هه‌یه. بۆ هه‌ر 350 كه‌سێكیش بێدێكی نه‌خۆشخانه هه‌یه. رێژه‌ی مردنی مناڵ‌یش له‌م وڵاته كه‌مێك زیاتر له 51 كه‌س له‌هه‌موو هه‌زار كه‌سێك.
3. له كۆریای باكور چه‌ندین تیم هه‌ن كه پێیان ده‌ووترێت مانجۆكۆ واته تیمی تێركردن. ئه‌م تیمانه پێكهاتون له‌كچانی گه‌نج و راهێنانیان پێده‌كرێت له‌سه‌ر كاری سێكسی بۆ ئه‌وه‌ی جه‌وی سێكسی بۆ به‌رپرسه باڵاكانی وڵات دروستبكه‌ن.
4. له چین خانمانی كۆریای باكور سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بازرگانیكردنن به مرۆڤه‌وه. نرخی هه‌ر خانمێكی كۆریای باكور له چین له‌چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌كی ناسكه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته بیست وه‌ره‌قه. زۆرجار ئه‌م خانمانه ده‌فرۆشرێن به جوتیار یان كه‌سانی به‌ساڵاچوو یان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
5. ته‌ماشا دڕنده‌یی رژێمی كۆریای باكور:
له‌سه‌دا 60 بۆ 70ی ئه‌و هه‌ڵاتوانه‌ی كۆریای باكور، كه ده‌چنه چینه‌وه، خانمن. له‌سه‌دا 70 تا 80ی ئه‌مانه‌ش ده‌بنه قوربانیی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی چینی ئیشقۆڕ ئه‌م هه‌ڵاتوانه بگرێت، ئه‌وا سنورداشی وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كاته‌وه‌و له‌وێ ده‌خرێنه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان یان له‌سێداره‌ده‌درێن. هه‌ر خانمێكی كۆریای باكور مناڵێكی بوبێت و باوكی مناڵه‌كه‌ی چینی بێت، ئه‌وا له‌سێداره‌ده‌درێت و هه‌موو دوگیانبونێكیش به ناچاری له‌بارده‌برێت.
تێكڕای ناوه‌ندیی سوڕی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بۆ پیاوان ته‌نها 61 ساڵ و بۆ خانمان 66 ساڵه.
خاكی كۆریای باكور خاوه‌نی سامانێكی كانزاییه كه به‌هاكه‌ی شه‌ش تا 10 ترلیۆن دۆلاره به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی ته‌نه‌كه‌لۆجیای پێویسته‌وه، ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێناگات.
6. ئه‌گه‌ر له‌كۆریای باكور له‌دایكبویتایه، پاش ته‌مه‌نی 13 ساڵی، ده‌بوو په‌یوه‌ندیت بكردایه به لاوانی گاردی سوری سه‌ربه رژێم و ساڵانه نزیكه‌ی سێسه‌د سه‌عات راهێنانی سه‌ربازیی سه‌ره‌تاییت بكردایه.
رێگا خێراكانی كۆریای باكور هێنده چۆڵن كه ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك سه‌یاره لێبخوڕیت به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌یاره ببینیت.
7. له‌سه‌رده‌می كیم ئیڵ سونگ كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆریای باكور بووه‌و باپیره‌ی خه‌په‌گیانی سه‌رۆكی ئێستایه، ئه‌گه‌ر وێنه‌كه‌ی له‌هه‌ر شوێن و ماڵێكدا ته‌پوتۆزی له‌سه‌ر بنیشتایه ئه‌وا خاوه‌نی وێنه‌كه زیندانی ده‌كرا.
8. له‌ساڵی 2012 زانایانی كۆریای باكور به‌ئاشكرا رایانگه‌یاند، یه‌كشاخ كه هه‌موو زانایانی دنیا ده‌ڵێن زینده‌ورێكی خه‌یاڵییه، خه‌یاڵی نیه به‌ڵكو راستییه‌و هه‌یه.
9. نێرده‌ی دیبلۆماسیی كۆریای باكور بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرێی هه‌زارو سێ سه‌د پسوله‌ی پارككردنی ئۆتۆمبێلیان لایه كه هی ساڵه‌كانی 1990ه‌كانه‌و كۆی پاره‌كه‌ش 15 ده‌فته‌رو شه‌ست وه‌ره‌قه‌یه.
10. خه‌په‌گیانی سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌هه‌وڵێكدا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه برسییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌برسێتی رزگاریان بێت و گۆشتی سه‌گ بخۆن، فه‌رمویه‌تی: گۆشتی سه‌گ زۆر نایابه‌و پێویسته خه‌ڵك له‌سه‌گ بده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی ده‌مرێت.
11. سامانی په‌تیی بیڵ گه‌یتس چوار ئه‌وه‌نده‌و نیوی كۆی داهاتی ناوخۆی خه‌مڵێنراوی كۆریای باكور ده‌بێت.
12. له كۆریای باكور، هه‌بونی ئینجیل، سه‌یركردنی فیلمه‌كانی كۆریای باشور، بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم و وێنه‌ی پۆرنۆگرافی، ده‌كرێ سزاكه‌یان بگاته له‌سێداره‌دان.
13. ئه‌مه‌ریكا 258 جار زیاتر له‌كۆریای باكور، تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌نجامداوه.
14. ته‌نها دوو وڵات هه‌ن له‌جیهاندا كه هاوڵاتییه‌كانیان ده‌توانن به پاسپۆرتی بێڤیزاوه سه‌ردانی كۆریای باكور بكه‌ن: مالیزیا‌و سه‌نگافوره.
15. ئاخر ئه‌شڵێن كاكه بۆ مه‌شروبات حه‌رامه. له‌به‌ر دوو شتی ئاوا حه‌رامكراوه:
ریچارد نیكسۆن، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا به سه‌رخۆشی فه‌رمانیدا به چه‌كی ناوكی له‌كۆریای باكور بدرێت، به‌ڵام كاتێك هۆش خۆی هاته‌وه، فه‌رمانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. باشه كاكه؟!!!
16. له‌ڕابردودا زۆرجار سزای تاوانبارانی لاقه‌كردن، له‌سێداره‌دان بووه. له‌ئێستاشدا نزیكه‌ی 10 وڵات سزای له‌سێداره‌دان له‌دژی لاقه‌كاران جێبه‌جێده‌كه‌ن كه ئه‌مانه‌ن: چین، ئه‌فغانستان، ئیمارات، میسر، به‌نگلادیش، ئێران، سعودیه، پاكستان، كۆریای باكور.
PUKmedia وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18