په‌یامی پیرۆزبایی مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه
ی.ن.ک 04:50 PM - 2020-03-20.
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ڕێكخستنی سلێمانی، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی كردووه، كه ئه‌مه‌قه‌كه‌یه‌تی:
په‌یامی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ڕێكخستنی سلێمانی بۆ شاری سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
سڵاوێكی گه‌رمتان لێبێت
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆز هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به‌خۆشی و به‌هاته‌وه
به‌ناوی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ڕێكخستنی سلێمانیه‌وه، له ناخی دڵمانه‌وه ساڵی نوێی كوردیی و نه‌ورۆزی كوردان له‌دانیشتووانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین، وه پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌سه‌رجه‌م كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ده‌كه‌ین نه‌ورۆز و یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ هه‌موو كوردێك ڕۆژێكی پیرۆز‌و پرشنگداره، ڕۆژی نوێبوونه‌وه‌و گه‌شانه‌وه‌یه، ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردن و سه‌ركه‌وتنه.
ڕۆژی به‌رگریی و به‌رخۆدانه‌و نه‌ورۆز نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیه، نه‌ورۆز نیشانه‌ی نه‌مانی سه‌رمای زستان و زوڵم و زۆرداریه، نه‌ورۆز نیشانه‌ی برایه‌تیی و ئاشتی وخۆش گوزه‌رانیه.
هاووڵاتیانی به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست:
به‌داخێكی زۆره‌وه ئه‌م نه‌ورۆزه‌مان به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی كه به‌سه‌ر شاره‌كه‌مان و هه‌رێم و دنیادا هاتووه، كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی خستۆته به‌رده‌م ترسی ته‌ندرووستیه‌وه، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی ده‌كات، بۆیه شێوه‌ی ده‌ربڕینی ئه‌م نه‌ورۆزه جیاواز ده‌بێت له نه‌ورۆزه‌كانی تر، ده‌بێت نه‌ورۆزی به‌رخودان و خه‌بات وخۆڕاگری بێت بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، ده‌بێت نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ نه‌ورۆزی خۆڕاگری بێت به‌رامبه‌ر به‌م وه‌یشومه‌ی كه ڕووی كردۆته هه‌رێم و شاره‌كه‌مان.
كوردایه‌تی په‌رۆشی نه‌ورۆز بكه‌یته بنه‌مایه‌كی هۆشیاری بۆ پابه‌ندبوونمان به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه، وه هه‌وڵ بده‌ین وه‌ك خۆی جێبه‌جێی بكه‌ین . بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هه‌مووان گیانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان له‌و مه‌رگه ناوه‌خته‌دا بپارێزین، ئه‌ركی گرنگی هه‌موو تاكێك له‌م كاته‌دا پابه‌ند بوونه به‌م بنه‌مایه‌و جێبه‌جێ كردنی، بۆیه ده‌بێت ئه‌م نه‌ورۆزه نه‌ورۆزی خۆڕاگری و خۆپارێزی بێت له پێناو ڕزگاربوون و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه قورسه، تكایه با هه‌مووان به گیانی لێپرسینه‌وه ئه‌م ئه‌ركه نیشتمانیه جێبه‌جێ بكه‌ین.
به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ڕێكخستنی سلێمانیه‌وه، سوپاسی یه‌كه به یه‌كه‌ی هه‌موو كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین كه به‌ڕۆحێكی پێشمه‌رگانه‌وه له سه‌نگه‌ری ڕووبه ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌دا ده‌جه‌نگن له پێناو خه‌ڵكی شاره‌كه‌ماندا.
وه سوپاسی هه‌موو كارمه‌ندانی ئاسایش و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه له‌م ڕۆژگاره‌دا به‌و په‌ڕی جوامێریی و دڵسۆزییه‌وه له پێناو پاراستنی خه‌ڵكی شاری سلێمانیدا شه‌ونخونی ده‌كه‌ن ، ئێمه ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌ین و پشتیوان و هاوكار ده‌بین .
وه به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیه‌وه له‌م بۆنه‌یه‌دا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و خاوه‌ن سامانه‌ی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین كه له‌م بارودۆخه‌دا به شێوه‌یه‌كی مه‌ردانه هاتونه‌ته پێش بۆ خزمه‌تی شاره‌كه‌یان، هیوادارین نمونه‌یان زۆر بێت.
وه له‌یادی نه‌ورۆزدا هیوا ده‌خوازین هه‌موومان له‌شاری سلێمانیدا به جیاوازی هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕه‌كانه‌وه پێكه‌وه پشتیوان و هاوكاربین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه دژواره تێپه‌ڕێنین، وه دڵنیاین ئه‌م بارودۆخه‌ش ته‌واو ده‌بێت، چونكه شاری سلێمانی له مێژووی خۆیدا قۆناغی زۆر سه‌ختی تێپه‌ڕاندووه.
وه هیوادارین مرۆڤایه‌تی سه‌ركه‌وت و بێت به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا هه‌موو كه‌سێك ته‌ندرووست و سه‌لامه‌ت بێت.
با ئه‌م نه‌ورۆزه بكه‌ینه نه‌ورۆزی خۆڕاگریی و خۆپارێزی له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی شاره‌كه‌مان.
جارێكی تر نه‌ورۆز له‌شاری سلێمانی پیرۆز بێت.
سڵاو بۆ ڕۆحی پاكی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كورد‌و كوردستان
مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ڕێكخستنی سلێمانی
20/3/2020
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28