riklam

‎ ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ كوردستانیان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 03:52 PM - 2020-03-20
.

.

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كوردستانیان و پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی له‌كوردستانیان پیرۆز ده‌كات
‎سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆزی كوردان له‌هه‌موو كوردستانیان و پێشمه‌رگه‌ گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و هیواخوازم ساڵی تازه‌ی كوردی، ساڵی زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یران و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بێ.

به‌درێژایی مێژووی گه‌له‌كه‌مان، هه‌میشه‌ به‌هارو نه‌ورۆزو هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی، مایه‌ی خێرو خۆشی بوونه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١ له‌ ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ تا كه‌ركووكی كوردستانی باشترین نموونه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ن، هیواخوازم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان نه‌ورۆزی شادی و سه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتن بێ به‌سه‌ر كۆی كێشه‌كان و هیوای ساغ و سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رجه‌م كوردستانیان ده‌خوازم و ده‌ستخۆشیش له‌پزیشكان و تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش ده‌كه‌م كه‌ له‌ئه‌ركی به‌رده‌وامدان بۆ پاراستنی كوردستان و كوردستانیان.

ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول
‎ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
‎یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket