riklam

سه‌عدی پیره‌: نه‌ورۆز ببێته‌ هه‌وێنی یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كان

ی.ن.ک‌‌ 02:55 PM - 2020-03-20
.

.

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كردووه‌، كه‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

په‌یامی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی پیرۆز
خوشك و برایانی ئازیز
كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ هه‌مووتان پیرۆز
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ مان ببێته‌ مایه‌ی كۆتایی هاتنی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هه‌ر په‌تا و ده‌ردرد و به‌ڵا یه‌ك كه‌ ڕووبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه‌ و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی قه‌در گران .

دڵنیام بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌خۆشی و ده‌ردرد و به‌ڵاكان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی سیاسی و ئابوری كه‌ له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت وه‌ك له‌ رابردووش به‌ یه‌ك ڕیزی سه‌ركه‌توو ده‌بین .

  بارودۆخی ئابوری وه‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌خوازراوه‌كانی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆس بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ كه‌ ژیانیان به‌ كرێكاری ڕۆژانه‌وه‌ به‌نده‌ هه‌وڵده‌ین ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ین.

هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان و ڕزگاربوون له‌ ده‌رد و به‌ڵا و په‌تا و نه‌خۆشی هاوكات ببێته‌ هه‌وێنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوانی سه‌رجه‌م  هێز و لایه‌ن و چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان .

دووباره‌ پیرۆزه‌..

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket