riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی كوردی له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 02:15 PM - 2020-03-20
.

.

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وپێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:   

په‌یامێك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی-یه‌وه‌
كۆسره‌ت ڕه‌سول پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ گه‌لی كوردستان ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وپێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌م و هیواخوازم ساڵی تازه‌ی كوردی ساڵی به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بێ له‌پێناو به‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆز، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی ڕزگاركردنی كه‌ركووك له‌ به‌هاری ١٩٩١، ئه‌و ڕۆژه‌ی شه‌ره‌فی سه‌رپه‌رشتی ڕزگاركردنی كه‌ركووكمان پێ براو توانیمان كه‌ركوكی كوردستانی له‌ژێر چنگی به‌عسی داگیركه‌ر ڕزگار بكه‌ین، ئه‌مڕۆش دوای تێپه‌ڕبوونی ٢٩ ساڵ به‌سه‌ر ئازادكردنی شاره‌كه‌ جه‌خت له‌ كوردستانیبوونی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌بێ حكومه‌تی تازه‌ی عیراق به‌فیعلی هه‌نگاوبنێ بۆجێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری عیراق.


كوردستانیانی خۆشه‌ویست...

هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، هاوكاتی دۆخێكی سه‌خت و نه‌خوازراوه‌، له‌لایه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆناو ئه‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ ئابوورییه‌ی خه‌ریكه‌ به‌ره‌وڕووی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌بێته‌وه‌، له‌لایه‌كی تر پرسی پێكهێنانیكابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقی، كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ پێویستی به‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی و یه‌كگوتاری كورد هه‌یه‌و پێویسته‌ هه‌موومان له‌ئاستبه‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌كه‌ بین و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبی و كه‌سییه‌كان بخه‌ین، هاوكات ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی هه‌بێ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌رۆكی گه‌له‌كه‌مانیان گرتووه‌ له‌پێناوبه‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان.

ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم سوپاس و پێزانینی تایبه‌تی خۆم ئاراسته‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان وهێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌كه‌م، كه‌ ماندوونه‌ناسانه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هاوكات داواكارم هاووڵاتیان به‌رده‌وام بن له‌خۆپارێزی، به‌ مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسه‌كه‌و ڕێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی.

جارێكی تر هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی و جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌هه‌مووان پیرۆز ده‌كه‌م و دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ خوێنی شه‌هیدان وخه‌باتی ڕابردووی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێ یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بپارێزین و ململانێكان به‌لاوه‌ بنێین.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket