riklam

مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی شاره‌كه‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:33 AM - 2020-03-20
.

.

ئه‌مڕۆ 20-3-2020، (29) ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان و ئازادكردنی شاری كه‌ركوك تێپه‌ڕده‌بێت، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌، حه‌سور دوشوانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 29 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ینی خه‌ڵكی كوردستان و ئازادكردنی شاری كه‌ركوكی قودسی كوردستان تێپه‌ڕده‌بێت، كه‌ له‌و رۆژه‌دا هاووڵاتییانی به‌شه‌ره‌فی شاری كه‌ركوك به‌ پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، توانیان رووبه‌ڕووی ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی حزبی به‌عسی فاشیزم له‌م شاره‌ ببنه‌وه‌و توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌م شاره‌یان لێ پاكبكه‌نه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار شاره‌كه‌ ئازاد بكه‌ن، كه‌مه‌ بووه‌ سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌ بۆ مێژووی كورد، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كه‌ تاكه‌ حزبێكی كوردی بوو له‌و كاته‌دا له‌رێگه‌ی شانه‌نهێنییه‌كانی ناو شارو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانیه‌وه‌ به‌ پلانێكی تۆكمه‌، هه‌لچیان كوتایه‌ سه‌ر داموده‌زگاكانی حزبی به‌عسی رووخاو له‌م شاره‌داو توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا شاره‌كه‌ له‌ پیسی به‌عسی فاشیزم پاكبكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سه‌روه‌رییه‌كی گه‌روه‌یه‌ بۆ شاری كه‌ركوك و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مێژوویه‌كی تری له‌ سه‌روه‌رییه‌كانی خۆی نوسییه‌وه‌.

وتیشی: له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا پیرۆزبایی گه‌رم له‌ خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م كاته‌ی ئێستاماندا وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌  په‌تایه‌كی مه‌ترسیداری جیهانییه‌و هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه‌و بۆیه‌پێویسته‌ بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتییانمان پابه‌ندبین به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌و له‌ماڵه‌كانی خۆمان بمێنینه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌و كۆڕێك و ئاهه‌نگێك به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket