riklam

دەرباز كۆسرەت پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی چۆمان دابین دەكات

ی.ن.ک‌‌ 11:24 PM - 2020-03-19
.

.

فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سوپاسنامەیەك ئاڕاستەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەكات، لەبەرامبەر دابینكردنی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجینی بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان، كەلەچەند رۆژی داهاتوودا دەخرێتە كار.


دەقی سوپاسنامە:

ئـەنـجـومـەنـی پـارێـزگای هـەولـێـر فـراكـسـیـۆنـی (ی.ن.ك)      

سـوپـاس نـامـە

ئەمرۆ پێنج شەممە ۲۰۲۰/۳/۱۹ دوای بەدوادچوونی بەڕێز (نافیز مستەفا ناوپردانی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان، دەركەوت كە كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجینی نەخۆشخانەكە له كار كەوتووە، كە ئەمەش بۆتە هۆی دروستكردنی كێشە بۆ هاووڵاتیانی قەزای چۆمان.

 لەمیانی هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بە سوپاسەوە بەڕێز (دەرباز كۆسرەت ڕەسول) ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی گرتە ئەستۆ و هەر ئەمڕۆ لە وڵاتی توركیا كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجینی بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان كڕی و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كارگەكە بگاتە نەخۆشخانەی چۆمان و هاونیشتمانیانی سنوورەكە سوودی لێ وەربگرن.


بەناوی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێز (دەرباز كۆسرەت رەسوڵ) دەكەین بەرامبەر بەم هەڵویستە جوامێرانەی.


فـراكـسـیـۆنـی یـەكـێـتـی لـە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر

هـەولـێـر ۲۰۲۰/۳/۱۹


PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket