riklam

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ساڵیادی راپەڕینی کەرکوک پیرۆزدەکات

ی.ن.ک‌‌ 10:28 PM - 2020-03-19
.

.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پیرۆزبایی ساڵیادی راپەڕینی کەرکوک و ساڵی نوێی کوردی لە گەلی کورد دەکات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە..........

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی و ساڵی نوێی کوردی (۲۷۲۰)،جەژنی سەرکەوتنی گەلەکەمان بەڕووی ستەم و زۆرداری،

لەم جەژنە پڕشکۆیەدا کەهێمای نوێبوونەوەو ژیان و سروشتە پڕبەدڵ پیرۆزبایی لەکوردانی ، هەرچوارپارچەی کوردستان و سەرانسەری جیهان دەکەم.

پیرۆزبایی لەکەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەموو تێکۆشەرانی ناوسەنگەری تێکشکاندنی تیرۆریستان و بەرگری لەخاك و خەڵکی کوردستان دەکەم.

بەهارو نەورۆز ، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕاپەڕینی بەهاری ۱۹۹۱ ی شاری کەرکوکی قودسی کوردستان، لەناخی دڵەوە پیرۆزبایی لەخەڵکی خۆراگری شاری کەرکوك دەکەم سەری ڕێزو نەوازش نەوی دەکەم  بۆشەهیدانی ڕاپەڕینی کەرکوکی قودسی کوردستان 

بەوئومێدەی ئەم بۆنە نەتەوەییەکەهەمیشە سەرەتاو دەستپێکی وەرزێکی تازەیە لەسروشت وژیانی مرۆڤەکاندا سەرەتایەکیش بێت بۆتەبایی و برایەتی و یەکێتی نەتەوەیی نێوانمان، بەداخەوە ئەمساڵ کوردستانەکەمان بێ بەش نەبووە لەهاتنی ئەم ڤایرۆسە کەسەرانسەری جیهانی گرتۆتەوە داواکارم لەهاونیشتیمانیانم لەماڵەکانی خۆیاندا جەژنی نەورۆز بکەنەوە و نەیەنە دەرەوە  بەهارو خۆشیەکانی خۆیان لەماڵەوە دەرببڕن

 لەپێناو سەلامەتی هەموو لایەکمان ، هیوادارم ئەم نەهامەتییە هەرچی زووترە لەگیانی خەڵکی بەشەرەفی هەرچوارپارچەی کوردستان و جیهان ببێتەوەو 

کۆمەڵگایەکی تەندروست بگەڕێتەوە بۆسەرانسەری جیهان ، جێگەی خۆیەتی لێرەوە زۆرسوپاسی هەموو میدیاو میدیاکارانی کوردستان بکەم  کەلەم ماوەیەدابە ئەرکی نیشتمانی ومرۆڤ دۆستی خۆیان هەستان بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی وڕوماڵکردنی ڕوداوو پێشهاتەکان .

جارێکی تر نەورۆزتان پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان شادی وخۆشی بێت . 

دکتۆرە جوان ئیحسان فوزی 

سەرۆکی فراکیسۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لەپەڕلەمانی عێراق

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket