riklam

عیراق له‌توانایدایه‌ مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات

ئابوری 06:27 PM - 2020-03-19
.

.

وێرای هۆشیاری پێدانه‌كانی ئاژانسی ووزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی  بانكی ناوه‌ندی عیراق ئاماده‌یی خۆی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران پیشان ده‌دات و ئاشكراشی ده‌كات  كه‌ ده‌توانن قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانیان بده‌نه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌  عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌توانن به‌و داهات و پاشه‌كه‌وته‌ داراییه‌ی هه‌یانه‌ ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابین بكه‌ن و پارسه‌نگی دابه‌زینی گه‌وره‌ی نرخی جیهانی نه‌وتیش بكه‌ن و قه‌رزه‌ ده‌ركیه‌كانیش بده‌نه‌وه‌.

وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ش وه‌ك لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نیگه‌رانی و ترسمان له‌ دۆخه‌كه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانمان دڵخۆشكه‌رن و ئاستی مه‌ترسییه‌كانیان كه‌مكردۆته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد پێشبینی ناكه‌ن نرخی نه‌وت زۆر به‌رزببێته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانرێت پاره‌ی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنین.

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هێشتا به‌رپرسان پێداچونه‌وه‌ به‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 دا ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانرێت كه‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵ زۆر گه‌وره‌یه‌ و بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 164 ترلیۆن دینار .

جێی ئاماژه‌یه‌  سه‌رۆكی ئاژانسی ووزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هۆشداری دابووه‌ عیراق به‌وه‌ی به‌هه‌ره‌سهێنانی نرخی نه‌وت عیراق رووبه‌رووی فشارێكی زۆری ئابووری ببێته‌وه‌ و داوای له‌به‌رپرسانیش كردبوو چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه‌.

PUKmedia شبكه‌ اخبار العراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket