riklam

د.دارا ڕەشید: گەلی کوردستان هەمیشە لەخزمەت دۆزی کوردبوە

ی.ن.ک‌‌ 05:05 PM - 2020-03-19
.

.

‏‎وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و ستاف و ڕۆژنامەنوسانی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان دەکات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە...............

‏‎لەساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و ستاف و ڕۆژنامەنوسانی ئەو ڕادیۆدەکەم،

دیارە دەنگی گەلی کوردستان هاوشان لەگەڵ هیزەکانی پێشمەگە خزمەتی کردوە و 

دەنگی شۆڕش و ڕاپەرین بوە.

‏‎چل و یەك ساڵ تەمەنی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان، تەمەنێكە پڕاو پڕ لە داهێنانی بواری میدیایی و خزمەتكردنی بواری رۆژنامەگەی کوردیە، لەپاڵ خزمەتەکانی بەردەوام بڵندگۆی گەیاندنی دەنگی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکان بوە.

ئەم یادە بەدەرفەت دەزانمکە دەنگی گەلی کوردستان بەردەوام بێت لەسەر هەمان خزمەت و پەخشی بەرنامەکانی کەلەو ڕێگەوە توانیویانە دەنگ و خواستی هەموو چین وتوێژەکان بن. 

 دووبارە پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان هەر سەرکەوتووبەردەوام بن.

براتان 

د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket