riklam

3 گەورەترین كۆمپانیایی ئەمریكا دروستكردنی ئۆتۆمبێلیان راگرت

ئابوری 02:48 PM - 2020-03-19
.

.

هەرسێ كۆمپانیایی بەناوبانگی فۆرد، جەنەڕاڵ مۆتۆ، فیات كرایسلەری ئەمریكا، دروستكردنی ئۆتۆمبێلیان راگرت كارخانەكانیان داخست.

لەبەیانیەكدا، هەر سێ كۆمپانیایی جەنەڕاڵ مۆتۆ، فیات كرایسلەری ئەمریكا كەبەناوبانگترین كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلن لەئەمریكا، رایانگەیاندوە:" بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاركردن لە كارخانەكانیان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە لقەكانی ئەمریكای باكور واتە وڵاتەكانی ئەمریكاو كەنەداو مەكسیك رادەگرن". 

بڕیاری ئەو كۆمپانیایانە لەكاتێدایە، پێشتریش ژمارەیەكی زۆر لەكۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل وەك" فۆڵكس واگن، پچۆ، فۆرد، تویتا، لامبورگینی، بی ئێم، چەگوار، ئەشكودا، هەمان بڕیاریان داوەو كارخانەكانیان داخستووە.


PUKmedia  ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket