riklam

مه‌كته‌بی ڕێكخستن: ده‌نگی گه‌لی كوردستان یه‌كێكی تره‌ له‌سه‌روه‌ریه‌كانی یه‌كێتی

ی.ن.ک‌‌ 02:37 PM - 2020-03-19
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان  مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوبه‌ر كادروكارمه‌ندانی ئه‌و رادیۆ ئازیزه‌ كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بروسكه‌ی مه‌كته‌بی ڕێكخستن
بۆیادی 41 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ڕادیۆ ئازیزه‌كه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
ده‌نگی گه‌لی كوردستان ئه‌و ڕادیۆ به‌جۆش وپڕ خرۆشه‌بوه‌ له‌شاخدا كه‌هه‌میشه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی پێوه‌ده‌كات
به‌ڕێزان به‌ڕێوبه‌ر كادروكارمه‌ندانی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
له‌یادی چل ویه‌ك هه‌مین ساڵه‌ی ده‌مه‌زراندنی ئه‌م ڕادیۆ بوێرو هانده‌رو پڕجۆش وخرۆشه‌دا به‌ناوی لێپرسراوته‌واوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی ئه‌م ڕادیۆ ئازیزه‌تان لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن وبه‌رده‌وامیتان بۆده‌خوازین و ده‌ستی ماندونه‌بونتان ده‌گوشین .ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ ڕۆڵی هه‌بووه‌ له‌هاندان وهۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بۆبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی زوڵم وزۆر دژی ڕژێمی به‌عس  گه‌یاندنی چالاكیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌روه‌ها توانی له‌سه‌رده‌مێكی سه‌ختی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیشدا ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی بباته‌ ئاستی زیاتر كه‌ به‌زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و كرمانجی په‌خشی به‌رنامه‌كانی خۆی ده‌كرد كه‌ئه‌مه‌ش بۆیه‌كێتی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌بوو ،دواتر ئه‌م ڕادیۆیه‌ ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له‌سه‌ر خستنی ڕاپه‌ڕین وجۆش وخرۆشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وڕێكخستنه‌كان بۆیه‌ ئه‌م ڕادیۆ ئازیزه‌ یه‌كێكی تره‌ له‌سه‌روه‌ریه‌ گه‌وره‌كانی یه‌كێتی له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش توانیوه‌تی ڕۆڵ وپێگه‌ی خۆی به‌گه‌وره‌ی بهێڵێته‌وه‌ وبه‌شێوازێكی نوێ بێته‌وه‌ كۆڕی مه‌یدانی خه‌باتدا له‌ڕاگه‌یاندنی كوردیدا جێگه‌ده‌ستی دیاربێت وده‌یان كادریبه‌تواناوبه‌ئه‌زمون پێبگه‌یه‌نێت بۆیه‌ هیوای به‌رده‌وامی بۆده‌خوازین وه‌ ك مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی هه‌میشه‌ پشتیوانتان ده‌بین له‌پێناو سه‌ركه‌وتنتان و داهێناندا  جارێكی تر پیرۆزه‌...

مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket