riklam

مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور ھاوكاری كه‌مده‌رامه‌تان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 02:16 PM - 2020-03-19
.

.

له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رتیپ عه‌لی، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی شاره‌زووری (ی. ن. ك) ، 325 به‌شه‌ خۆراك له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند تیمێكی ڕێكخستنی سنووری مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور ئاماده‌كراو له‌ڕێگه‌ی كۆمیته‌كان ده‌ستكرا به‌دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ماڵه‌ هه‌ژاره‌كاندا.

سه‌رتیپ عه‌لی وتی: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند داواكارییه‌كمان ئاڕاسته‌كراو ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ماڵی ھه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت له‌سنووره‌كه‌داپێویستیان به‌ ھاوكارییه‌، بڕیارماندا وه‌ك یه‌كێتی و به‌ھاوكاری  خێرخوازان 325 به‌شه‌ خۆراك ئاماده‌ بكه‌ین و به‌سه‌ر ھاووڵاتییانی سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ماندا دابه‌شی بكه‌ین.

وتیشی: پرۆسه‌ی ھاوكاریكردنی كه‌مته‌رامه‌تان به‌رده‌وام ده‌بێت.

PUKmedia

45454545454.jpg

452454242.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket