riklam

میكانیزمی نوێ بۆ مووچه‌ په‌یڕه‌وده‌كرێت

ئابوری 01:17 PM - 2020-03-19
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق راگه‌یاند، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان له‌عیراق دروستكردوه‌ به‌مووچه‌شه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئه‌مڕۆدا كه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 26 دۆلاره‌و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان له‌عیراق دروستده‌كات.

له‌باره‌ی كاریگه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق وتی، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ رووناداته‌وه‌، به‌ڵام بیستوومه‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ مووچه‌ داده‌نرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند، داهاتی هه‌رێم له‌سفر نزیكبووه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم دروستكردوه‌و  ئه‌گه‌ر بارودۆخێكی تری هاته‌ پێش له‌باره‌ی داهاته‌وه‌ داوای هاوكاری له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ین.


PUKmedia / دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket