riklam

پیرۆزبایی كوردستانی نوێ بۆ ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 12:12 PM - 2020-03-19
.

.

لە 41 ەمین ساڵیادی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستاندا گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و هاوكارو هاوپیشەكان و ستافی ئێستاو هەموو ئەو هەڤاڵانەش دەكەم كە لە ساڵانی رابردوودا رۆڵیان هەبووە لەبەرەوپێشبردنی دەنگی گەلی كوردستان.

هەڤاڵ ئەنوەر حسێن 

بەڕێوەبەری ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان

هەڤاڵان و تەواوی كارمەندان و ستافی ئازیزی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان

 

لە 41 ەمین ساڵیادی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستاندا گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و هاوكارو هاوپیشەكان و ستافی ئێستاو هەموو ئەو هەڤاڵانەش دەكەم كە لە ساڵانی رابردوودا رۆڵیان هەبووە لەبەرەوپێشبردنی دەنگی گەلی كوردستان، هەروەها پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەم كە مێژوویەكی پڕ سەروەرییان لەگەڵ (ئێزگەكە) دا هەیە.

دەنگی گەلی كوردستان لە رابردوو، ئێستاشدا رۆڵیكی گرنگ و بەرچاوی هەبووە و هەیە لە خەباتی رزگاریخوازی و دیموكراسیی گەلەكەماندا، هەمیشەش وەك سەرۆك مام جەلال تەئكیدی لەسەردەكردەوە ئێزگەكە (لە گەلی كوردستان و هی گەلی كوردستان و بۆ گەلی كوردستانە). ئێزگەكە لە قۆناغە هەستیار و چارەنووسسازەكانی گەلەكەمان و سەرەتاكانی شۆڕشی نوێدا بە رابەرایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رۆڵێكی مێژوویی بینیووە و هەر بەوشێوەیەش هاوكار و پشتیوانێكی سەرەكیی سەرهەڵدان و سەركەوتنی راپەڕینی گەلەكەمان بوو كە هاوكات لەگەڵ یادی دامەزراندنی ئێزگەكەدا، بە ئازادكردنی كەركوك تاجی سەركەوتنی لەسەرنا.

دووبارە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو لایەك دەكەم و هیوادارم ساڵی نوێی كاركردنتان، ساڵی گەشەپێدانی زیاتری ئێزگەكە بێت لەهەموو بوارەكاندا، ئێمەش وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوانی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان دەبین.

 

لەگەڵ رێزدا..

ستران عەبدوڵڵا

لە جیاتی هەڤاڵانتان لە كوردستانی نوێ

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket