riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ئێزگه‌كه‌ ده‌نگی زوڵاڵی شۆڕش بوو

ی.ن.ک‌‌ 11:01 AM - 2020-03-19
.

.

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كادیر و كارمه‌ندانی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ر و كادیر و كارمه‌ندانی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان
به‌ بۆنه‌ی 41مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه‌، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی تان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م، هیوای گه‌شه‌كردنی زیاتر و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ ئه‌م ئێزگه‌ گرنگه‌ ده‌خوازم، كه‌ به‌درێژایی چه‌ند ساڵی ته‌مه‌نی خزمه‌تێكی به‌رچاوی گه‌لی كوردستان و عێراقیشی كردووه‌.

ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، ده‌نگی زوڵاڵی شۆڕش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یام و بیروباوه‌ڕ و روانینه‌كانی(ی.ن.ك)ی گه‌یاندوه‌، له‌جۆشدانه‌وه‌ی خه‌باتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌رزكردنه‌وه‌ی ووره‌ی پۆڵاینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه‌، هه‌ر زوو بووه‌ سه‌رچاوه‌ و ئیلهامی جه‌ماوه‌ری تینوی ئازادیی و دیموكراسیی له‌ كوردستاندا، له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا رۆڵی گرنگیی بینیووه‌ و بۆ ئاینده‌ش چاوه‌ڕوانی زیاتری لێ ده‌كرێت.

جارێكی تر  ئه‌م یاده‌ پیرۆزبێت و وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی رێبازه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا بن.

ئومێدمه‌ ئێزگه‌كه‌تان هه‌ر له‌ پێشكه‌وتن و دره‌وشاندنه‌وه‌دا بێت.

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket