riklam

قوباد تاڵەبانی: دەنگی گەلی كوردستان هەڵگری سەروەرییەكانی راپەڕینە

ی.ن.ک‌‌ 10:24 PM - 2020-03-18
.

.

بەبۆنەی یادی 41 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوبە‌ر و كارمەندانی ئێزگەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی...

بەڕێوبە‌ر و كارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان

سڵاوتان لێبێت..

هاوكات لەگەڵ نەورۆزی نەتەوەیی گەلی كورد، ساڵیادی ئێزگە دەنگ زوڵاڵەكەی شۆڕشی نوێی كوردستان دەبێتەوە میوانمان و ئەم بۆنە جوانە بەرز و پیرۆز رادەگرین.

ئەم ئێزگەیە بۆ ئێمە و لای هەموو تاكێكی كورد، زیاترە لەرادیۆیەك و هۆكارێكی راگەیاندن، چونكە هەڵگری یادەوەری نەبەردییەكانی هێزی پێشمەرگەو سەروەرییەكانی راپەڕینە مەزنەكەیە لە ساڵی 1991، لەپاش ئەوەش بووە مینبەری هاندانی ژیانەوە و بووژاندنەوەی كوردستان و میوانێكی رۆح سووكی هەموو ماڵەكانمان.

دەنگی گەلی كوردستان، سەنگەرێكی قایمی بەرگری بوو بەرامبەر دوژمنانی كورد لەرۆژگارەكانی قۆناغی خەباتی رزگاریخوازیدا، قوتابخانەی وشە و فەرهەنگی زمانی كوردی بوو لەسەردەمی تەعریب و ستەمكاریی بەعسدا، كوانوی جۆشدانی خەبات و قوتابخانەی پێگەیاندن و تێگەیاندنی كادیرانی كاروانەكەی یەكێتی و فێرخوازەكانی  ھە‌ڤاڵ و رابە‌رمان مام جەلال بووە لە مێژووی 41 ساڵەی تەمەنیدا.

 ئەركی "دەنگی گەلی كوردستان" لەم قۆناغەدا جگە لەپاراستنی سەروەرییەكان، پەرەپێدان و نوێگەرییە لەبەر رۆشنایی پێشكەوتنەكانی دنیای نوێی میدیا و گەیاندن، بۆ ئەوەی هەمیشە لەپێشەنگ و بەخششدا بمێنێتەوە بەهەمان ئاست و ناوبانگی جاران.

جارێكیتر ئەم ساڵیادە پیرۆز بێت، ئەم بۆنەیەش بەدەرفەت دەزانم دەستی ماندوبوونی ستافە كارامەكەی بگوشم و سڵاو بۆ خەباتگێڕانی مێژووە پڕ سەروەرییەكەی بنێرم، كە هەمیشە بە "ئێرە دەنگی گەلی كوردستانە" شاد و سەربەرز و ئاسوودەیان دەكردین و مژدەی سەركەوتنیان پێ دەگەیاندین.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket