riklam

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: دەنگی گەلی كوردستان مینبەرێكی گرنگی میدیاییە

ی.ن.ک‌‌ 09:29 PM - 2020-03-18
.

.

بەبۆنەی یادی 41 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كارمەندان و میدیاكارانی ئێزگەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی....

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان دەكات

‎بەڕێز: هەڤاڵ ئەنوەر حسێن بازگر- بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان
‎بەڕێزان: كارمەندان و میدیاكارانی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان

‎لە 41 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان، ئێزگەی شۆڕشی نوێی گەلی كوردستان و دەنگی پێشمەرگە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی یەكە بەیەكەتان دەكەم و ئومێدەوارم لەپێشكەوتنی بەردەوامدا بتانبینم.
‎ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان لەپاڵ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دیارییەكی گرنگی بواری میدیایی بوو، كە مینبەری ڕاگەیاندنی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەو هوشیاركردنەوەی خەڵكی بوو، لەوساوە تا ئەمڕۆ و لەماوەی چوار دەیەدا ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان وەك مینبەرێكی گرنگی میدیایی توانیویەتی خزمەتی كوردستانیان بكات و دەنگی ڕاستەقینەیان بێ لە گەیاندنی داواخوازییەكانیان.
‎بۆ ئەمڕۆو داهاتوو، لەپاڵ پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكان پێویستە ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان زیاتر لەجاران كاربكا بۆ گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلەكەمان و داخوازییەكانیان.
‎جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم.

‎شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ
‎ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket