riklam

كۆسرەت رەسوڵ: راگەیاندنی یەكێتی لەشاخ و شار پێشەنگ بووە

ی.ن.ک‌‌ 09:17 PM - 2020-03-18
.

.

بەبۆنەی یادی 41 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی ئێزگەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی....


بەڕێزان: بەڕێوەبەرو كارمەندانی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان


41 ساڵەی دامەزراندنی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان لەئێوەو تەواوی كوردستانیان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكۆشەرانی كوردستانپیرۆز دەكەم و ئومێدەوارم هەمیشە لە پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.

هەمیشەو لە هەموو چركەساتێك، هەركاتێك گوێمان لە ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان بێ دەمانباتەوە بۆ ڕۆژانی ڕابردووی خەباتی گەلی كورد، ئەو ڕۆژانەی پێشمەرگە قارەمانەكان لە شاخە سەربەرزەكانی كوردستانەوە بەرەنگاری ڕژێمی بەعس دەبوونەوەو لەئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە مژدەی سەركەوتنی بە كوردستانیان ڕادەگەیەنرا.

گرنگتر لە هەموو ئەمانە، ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان دەنگی ڕاستەقینەو هەڵگیرسێنەری راپەڕینی خەڵكی كوردستان بوو لە بەهاری 1991 و ڕاوەدونانی یەكجاری بەعس لە كوردستان.

چوار دەیەی ڕابردووی كاركردن و بەردەوامی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان خەرمانی لەبن نەهاتووی كاركردنی دەیان و سەدان كادیری دڵسۆزو بەتوانای ڕاگەیاندنن كە پێویستە ڕێز لە ماندووبوون و شەونخونیان بگرین و پشتیوانی بەردەوامیان بین بۆ پێشكەوتنی زیاتر.

لە چل و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان وێڕای دووبارە پیرۆزباییم لە بەڕێوەبەر و ستافە ماندوونەناسەكەی، دووپاتی دەكەمەوە وەك چۆن لە ڕابردوودا ڕاگەیاندنی یەكێتی لەشاخ و شار پێشەنگ بوونە، دەبێ بۆ لەمەودواش بەگڕوتینی زیاترەوە كاربكەین تا ڕاگەیاندنی یەكێتیی بكەینەوە پێشەنگی ڕاگەیاندنەكانی كوردستان و دەنگی ڕاستەقینەی سەرجەم كوردستانیان.


كۆسرەت رەسوڵ عەلی

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket