riklam

د. جوان ئیحسان بۆ دەنگی گەلی كوردستان: سەرچاوەی متمانەن

ی.ن.ک‌‌ 08:49 PM - 2020-03-18
.

.

بەبۆنەی یادی 41 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە د. جوان ئیحسان فەوزی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  لەپەڕلەمانی عیراق، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی ئێزگەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی....

بەرێزان بەڕێوەبەرو كادیرانی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان

لە یادی 41 ساڵەی  دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستاندا، لەكانگای دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی تان  ئاڕاستە دەكەم و دەستی ماندوبوونتان دەگوشم  وهیوای پێشكەوتن و گەشەی زیاترتان بۆ دەخوازم لە میدیای كوردی و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك، كەهەمیشە بەهۆی ڕاستی ودروستی بابەتەكانتانەوە بونەتە سەرچاوەی متمانەو بڕوای گەلی كورد،  ئەم دەنگەزوڵاڵەی شۆڕش سەرەڕای ئەوەی پەیام و بیروباوەڕ و روانینەكانی (ی.ن.ك) گەیاندووە، لە جۆشدانەوەی خەباتی كۆمەڵانی خەڵك و بەرزكردنەوەی ورەی پۆڵاینی هێزەكانی پێشمەرگە رۆڵی گەورەی بینیوە.

هەروەها لەهەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ وسەركەوتنی داستانەكانی پێشمەرگەو ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ی گەلەكەمان ، بەشانازییەوە درێژەی بەو رێبازە پیرۆزەدا لە قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی و دیالۆگ و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسیی و مافەكانی مرۆڤ و خستنەڕووی راستییەكان و رەخنەی بوێرانە.

لەكۆتایدا هیوادارم وەك چۆن لەڕابردوودا بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە بەردەوام بوون لەخزمەتكردنی ڕاگەیاندنی كوردیدا لە داهاتووش بەهەمان ڕۆڵی نەتەوەیی و نیشتمانیی  لەپاڵ میدیاكانی تری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بەرهەمی زیاترو بەرەوپێشچوونی باشترەوە بەردەوام بن .
خەرمانتان بەرەكەت داربێت هەرسەركەوتو سەرفرازبن.

دكتۆرە جوان ئیحسان فەوزی
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  لەپەڕلەمانی عیراق

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket