riklam

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: دەنگی گەلی كوردستان هەوێنی راپەڕین بوو

ی.ن.ک‌‌ 08:38 PM - 2020-03-18
.

.

بەبۆنەی یادی 41 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستافی ئێزگەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی....

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پەیامێك ئاراستەی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان دەكات

هەڤاڵانم لە ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان

لەساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان، دەنگی شۆڕش و ڕاپەرین، ئێزگەی سەركەوتنەكانی شۆڕش و ورەبەخشینەوە بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، پیرۆزبایی تایبەتی خۆمتان ئاراستە دەكەم و سڵاوو دروود دەنێرم بۆ گیانی پاكی شەهیدانی راگەیاندن و هەموو ئەوانەی لەم ڕێگایەوە شەهید بوون.
‎چل و یەك ساڵ تەمەنی ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان، تەمەنێكە پڕاو پڕ لە داهێنانی بواری میدیایی خزمەتكردن، تەمەنێك كە مایەی شانازی هەموومانە، سەردەمانێك ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان تاكە مینبەری خەڵكی كوردستان بوو، تەنهاو تەنها لەوێوە ئاشنا دەبووین بە چالاكییەكانی پێشمەرگەو سروودە نیشتمانییە هەست بزوێنەكان، لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕادیۆی دەنگی گەلی كوردستان گڕوتینێكی یەكجار گەورەی بەڕاپەڕین بەخشی و یەكێك لە گرنگترین هەوێنەكانی سەركەوتنی بوو.

ئەمڕۆ دوای 41 ساڵ لە خزمەتكردن و بەردەوامی، وێرای ئەوەی دەنگی گەلی كوردستان سەروەرییەكی گەورەیە بۆ هەموومان، هاوكات ئەركە لەسەرمان هەوڵبدەین بۆ پێشكەوتنی زیاتری ئەم كەناڵەو سەرجەم ئۆرگانە میدیاییەكانی تری یەكێتی لەپێناو رەخساندنی زەمینەی زیاتری ئازادی ڕادەربڕین لە كوردستان و پتەوتركردنی پردی پەیوەندی لەنێوان خەڵك و دەسەڵات لەكوردستان و چاودێریكردنی وردی كارەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی زیاترو پیشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
‎ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket