riklam

عومەر فەتاح: گەلی کوردستان دەنگی پێشمەرگەو شۆڕشی نوێیە

ی.ن.ک‌‌ 07:34 PM - 2020-03-18
.

.

عومەر فەتاح یادی ٤١ ساڵەی دامەزراندنی دەنگی گەلی کوردستان لە ستاف و گوێگرانی ئێزگە و هەموو تێکۆشەرانی یەکێتی پیرۆز دەکات.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە......

پیرۆزبایی

لەیادی 41 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، دەنگی پێشمەرگە و شۆڕشی نوێ و هەموو ئازادیخوازانی گەلەکەمان، جوانترین پیرۆزبایی لە ستاف و گوێگرانی ئێزگە و هەموو تێکۆشەرانی یەکێتی دەکەم. 

ئەم یادە ماییەی شانازییە بۆ هەموو دڵسۆزانی یەکێتی و پێشمەرگە و تێکۆشەرەکانی یەکێتی و گەلەکەمان. لە کاتێکدا گەلەکەمان لەدژوارترین قۆناغی خەباتدا بوو، ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، ئومێدی لەناخی خەڵکدا دەبوژاندەوە و بەدەنگی زوڵاڵی باوەڕی پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرە جوامێرەکانی ڕێکخستنیشی پتەوتر دەکرد بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و ڕزگاربوون لەستەم و ژێردەستەیی. 

لەم یادەدا، سڵاوی ئەمەک و وەفا  دەنێرم بۆ هەموو ئەو تێکۆشەرانەی ڕۆژانێک لەم ئێزگەیەدا خەباتیان کردووە. 

جارێکی تر پیرۆزە و هەمیشە سەرفرازبن. 

دڵسۆزتان

عومەر فەتاح

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket