riklam

هاوسەرۆکانی یەکێتی تێچوی نەخۆشخانەیەک لەئەستۆدەگرن

ی.ن.ک‌‌ 06:53 PM - 2020-03-18
.

.

مەڵبەندی كەركوكی یەکێتی بینایەك بۆ نەخۆشخانەی توشبووانی كۆرۆنا تەرخاندەكات و هاوسەرۆكانی یەكێتی تێچووی نەخۆشخانەکە لەئەستۆ دەگرن.

مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بینایەك پێشكەشی تەندروستی كەركوك دەكات بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا و هاوسەرۆكانی یەكێتیش تێچووی نەخۆشخانەكە لە ئەستۆدەگرن.

لەو بارەیەوە محەمەد عوسمان، بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایگەیاند، مەڵبەندی كەركوك بینایەكی پێشكەشی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك كردووە بۆ پێشوازیكردن لە توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی تایبەت لە پارێزگاكە.

وتیشی، هاوسەرۆكانی یەكێتی تێچووی بنیادنانی نەخۆشخانەكە و دابینكردنی كەلوپەلەكانی لە ئەستۆدەگرن وابڕیاریشە نەخۆشخانەكە لە ماوەی نزیكەی هەفتەیەك ئامادەبكرێت و توانای لە خۆگرتنی 150 بۆ 200 نەخۆشی دەبێت.

PUKmedia کوردستان نیوز

لینکی یاریدەدەر بۆ بینینی لێدوانی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket