riklam

پیرۆزبایی سەرۆكایەتی یەكێتی بۆ یادی ئێزگەكە

ی.ن.ک‌‌ 05:42 PM - 2020-03-18
.

.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لەستافی رادیۆكە دەكات و رایدەگەیەنێت: لە سەردەمی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و شۆڕشی كوردو یەكێتیی نیشتیمانی كە توانی رۆڵێكی بەرچاو و كاریگەری هەبێت و دواتر سەركەوتنەكانی گەلی كورد و شۆڕشگێرەكانی سات بەسات بگەیەنێت بەخەڵكی.

 

بۆ بەڕێزان ستافی بەڕێوبەری رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان

بابەت: پەیامی پیرۆزبایی

یادی 41 ساڵەی  دامەزراندنی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان، ئەو ئێزگەیەی پەیامی راپەڕینی سەركەوتنی بەگوێی خەڵكی كوردستان گەیاند، لەتەواوی سەرجەم كارمەندان و میدیاكارانتان پیرۆز دەكەم هیواخوازم سەركەوتووتربن. 

لە ماوەی 41 ساڵ تەمەنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستاندا توانراوە بەگوێرەی قۆناغە جیاوازەكان، خاوەنی رۆڵی كاریگەری جیاوازبن و پشتیوانێكی گەورەی سەركەوتنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بوون لە رابردوودا، بۆیە هەمیشە پێویستە بە شكۆوە یادی دامەزراندی ئەم رادیۆیە بكرێتەوە. 

تاكە ئێزگەی كوردی لە سەردەمی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و شۆڕشی كوردو یەكێتیی نیشتیمانی كە توانی رۆڵێكی بەرچاو و كاریگەری هەبێت لەوكاتەدا ئێزگەكەی ئێوە بوو كەتوانی، دواتر سەركەوتنەكانی گەلی كورد و شۆڕشگێرەكانی سات بەسات بگەیەنێت بەخەڵكی و هاوكار و پشتیوانێكی بەهێز بێت بۆ بەرهەمێنانی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان. 

گەرچی ئێزگەكەتان لە مێژووی سەركەوتنە رۆشنبیری و كلتوری و كۆمەڵایەتی و سیاسیەكانی گەلی كورد و خاوەنی رۆڵێكی بەرچاوە، دڵنیاشین لەوەی لە داهاتوودا رادیۆی دەنگی كەلی كوردستان بە هەمانشێوە دەمێنێتەوە  هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. 

بەوهیوایەین سەرلەنوێ بتوانن هەمیشە بەپێشكەوتن و تۆماركردنی سەروەری زیاتر بمێننەوە لە مێژووی میدیای كوردی لە هەرێمی كوردستاندا، بۆیە جارێكیتر پێتان دەڵێم ساڵیادی دامەزراندنتان پیرۆز بێت.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

۲٠۲٠/۳/۱۸

سلێمانی

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket