riklam

دەنگی گەلی کوردستان یادی 41 ساڵەی ناکاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 03:56 PM - 2020-03-18
.

.

ستافی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان رایدەگەیەنن بەمەبەستی سەلامەتی گیانی کارماندانیان و دڵسۆزانی رادیۆکە لەمساڵدا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یادی ٤١ ساڵەی رادیۆکەیان ناکەنەوە.

دەقی پەیامی ستافی دەنگی گەلی کوردستان........

به‌بۆنه‌ی 41 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان ئه‌و ئیزگه‌یه‌ی كه‌ ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ و سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌ی گه‌لی كوردستاندا و داینه‌مۆی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستات بوو به‌ پێشانگایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستات، له‌ ‌خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسیشدا ڕۆڵی گه‌وره‌ و به‌رچاوی بینیوه‌ له‌خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا ،

له‌ئێستاشدا هاوكات له‌گه‌ڵ 41 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانیشدا جیا له‌به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و پڕانسیپانه‌ هه‌میشه‌ وه‌كو ده‌نگی زوڵاڵی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌نگی ڕه‌وای به‌رحه‌ق و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌،

له‌سه‌رده‌می هاتنی كۆرۆناشدا جگه‌ له‌وه‌ی ڕۆڵی كه‌ناڵێكی میدیایی خزمه‌تگوزاری له‌ پێناو سه‌لامه‌تی دانیشتوانی كوردستان ده‌بینێت خوازیاریشین ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ هه‌رچی زووتره‌ له‌ گیانی خه‌ڵكی كوردستان و عێڕاق و ناوچه‌كه‌ و جیهان ببێته‌وه‌ و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست بگه‌ڕێته‌وه‌ی بۆ هه‌موو جیهان ببێته‌وه‌،

ده‌شبێت ئه‌وه‌ش بڵێن له‌ یادی 41 ساڵه‌ی دامه‌زارندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كورستان ناتوانن وه‌ك ساڵانی پێشوو له‌ خزمه‌تی ئازیزان و پیشتوانانی ئێزگه‌كه‌دا بین كه‌ ساڵانی پێشوودا، له‌ مه‌ڕاسیمی ئه‌م یاده‌دا چه‌پكه‌ گوڵ و بروسكه‌ی پیرۆزبایی زۆری دڵسۆزان و خۆشه‌ویستان و پیشتوانیان وای لێكردبووین، حه‌ماسه‌تی زۆرتر بخوڵقێنن له‌ كاره‌كانماندا، له‌گه‌ڵ  بونه‌وه‌ی ته‌ندروست جیهان و ده‌ربازبوون له‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌ یادی داهاتووی واته‌ 42 ساڵه‌ی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ كه‌شوهه‌وای ته‌ندروست و باشتر به‌ڕێوه‌بچێت. 

ستافی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket