riklam

پیرە: دەنگی گەلی کوردستان پێشەنگ دەمێنێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 03:45 PM - 2020-03-18
.

.

پیرۆزبایی سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ ٤١ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان.

دەقی پیرۆزبایی نامەکە..............

به‌رێزان به‌رێوه‌به‌رو میدیاكارو كارمه‌ندانی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان

له‌ یادی٤١ ساڵه‌ی  دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستاندا، پیرۆزبایی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیوای پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی زیاترتان بۆ ده‌خوازم له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و میدیای كوردی دا.

ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌ده‌ستپێكی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیووه‌ له‌ جۆشدانه‌وه‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی پۆڵاینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان، بۆیه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ ده‌نگی گه‌لی كوردستان وه‌ك ده‌نگی زوڵاڵی شۆڕش له‌ مێژوو و ویژدانی زیندووی گه‌له‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌راپه‌رینی  به‌هاری ١٩٩١دا ، ئیزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌بروسكه‌ و په‌یامه‌كانی، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو مژده‌ی سه‌ركه‌وتن و ئازادی باشوری كوردستانی ده‌گه‌یاند و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی جۆشده‌دا بۆ راپه‌رینی سه‌رتاسه‌ری، رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له‌دوایی ڕاپه‌رینیش له‌ قۆناغی خه‌باتی شاردا، كاری له‌سه‌ر په‌یامی ئاشته‌وایی و نیشتیمانی و پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی ده‌ستكه‌وت و ئه‌زموونی باشوری كوردستان كرد و توانی له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كانی كورده‌واری و لێكه‌وته‌كانی میدیادا خۆی بگونجێنێ‌ و هاوچه‌رخانه‌ په‌یامه‌كانی بگه‌یه‌نێ‌.

وەک چۆن لە ٤١ ساڵی رابردوودا خزمەتێکی گەورەتان بە کاروانی خەباتی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و سیاسی و راگەیاندنی کوردیدا و لەم پێناوەشدا رەنج و ماندوو بوونێکی زۆرتان کێشا، دڵنیام لە ئایندەشدا  رادیۆ جوان و خۆشەویستەکەی دەنگی گەلی كوردستان بەردەوام دەبێت لە پێشكەوتن و  هەمیشە لە پێشەنگ دەمێنێتەوە 

جارێکی تر، پیرۆزباییتان لێدەکەم، دەستی یەکەبە یەکەی تەواوی خێزانە ماندوونەناسەکەی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان -ی ئازیزمان دەگووشم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم

سەعدی ئەحمەد پیرە  

ئه‌ندامی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket