riklam

ماڵەكەی شێركۆ میروەیس دەكرێتە نەخۆشخانە

ی.ن.ک‌‌ 02:51 PM - 2020-03-17
.

.

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ماڵەكەی دەخاتە خزمەتی نەخۆشخانەی خانەقین و  دەكرێتە نەخۆشخانە.

شێركۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندوە:" دوای چەند جارێك پەیوەندیكردن بەبرای بەڕێزم دكتۆر ئازاد، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی خانەقین،بەدواداچوونمان بۆ دۆخی تەندروستی شاری خانەقین و دەوروبەری، پێشنیارم بۆكردن، ئەگەر پێویست دەكات، ماڵەكەی خۆم لەخانەقین، هەرچەند بەهیوام كەسیش پێویستی پێ نەكەوێت، و تەندروستی خەڵكی خۆشەویستی شارەكەم هەمیشدا لەوپەڕی باشی بێت، دەخەمە خزمەتی نەخۆشخانەكەیان و بواری تەندروستی، كەجێگەی 50 قەڕەوێڵەی تێدا دەبێتەوە،  تاكو بتوانین  ئەم دۆخەمە ناهەموارو سەختە تێپەڕێنین".

میروەیس رونیكردوەتەوە:" لەهەمان كاتدا داواكارم لەدەوڵەمەندو سەرمایەدارانی شاری خانەقین، هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دكتۆر ئازاد  بكەن و بەپێی پێویستیەكانی نەخۆشخانەی خانەقین، بچنە پێشەوەو دەستپێشخەریتان هەبێت و  پێداویستیەكانیان بۆ دابین بكەن، لەراستیدا هەموومان قەرزاری شارو وڵاتەكەمانین.

ئاماژەی بەوەشداوە:" داواكارم لەخوای مەزن، خانەقین و كوردستان و  تەواوی مرۆڤایەتی لەهەر بەڵاو نەخۆشیەك بەدوربگرێت و بتوانین سەركەوین بەسەر ئەم ڤایرۆسەدا". 

لەلایەكی تریشەوە د.ئازاد بەڕێوبەری نەخۆشخانەی خانەقین، لەچوارچێوەی تیمێكی پزیشكی لەئێستادا ئامادەكاری دەكەن، تاوەكو ماڵی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتیەیی یەكێتیی وەك نەخۆشخانەیەكی لێبكرێت.


PUKmedia تایبەت 


 

32214757_620951561573353_3642308699969552384_n.jpg

89714810_141391837406985_1242690448556818432_n.jpg

90248160_141391957406973_2226629479969587200_n.jpg

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket