پارێزگاری سلێمانی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه‌

پارێزگاری سلێمانی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه‌


17/3/2020 12:36:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

پارێزگاری سلێمانی، ئه‌وه‌ی به‌ قاچاخ هاتوه‌ته‌وه‌ و خۆی بۆ ده‌زگا ته‌ندروستیـیه‌كان ئاشكرا نه‌كردووه‌ له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه‌ی تاوانباری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت" له‌دوای ئه‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌وه‌ خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی به‌قاچاغی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین دواتر له‌ڕێگای داواكاری گشتیه‌وه‌ سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین كه‌ ویستوییانه‌ ته‌ندروستی گشتی و ئاسایشی گشتی و نیزامی عام تێكبده‌ن، بۆیه‌ داوا له‌وكه‌سانه‌ ده‌كه‌ین خۆیان بێن بۆ پشكنین ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر خۆمان بیانگرین ئه‌وا وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین چونكه‌ ناو و ژماره‌ و ئه‌دره‌سی هه‌مویانمان لایه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانیش خودی هاوڵاتیان خۆیانن. "

" ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌كه‌ له‌سلێمانی له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌ "
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌ ڕێكاره‌كانی پارێزگای سلێمانی كرد بۆ ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆنا و ڕایگه‌یاند" له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایره‌سه‌كه‌وه‌ ئێمه‌ ڕێ و شوێنمان گرتۆته‌به‌ر هه‌ر له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ تا خاڵه‌ سنورییه‌كان و ئاماده‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كان بۆ قۆناغی چاره‌سه‌ر و چاودێری ورد، كه‌رتی تایبه‌تی نیشتمانیش له‌پاڵ كه‌رتی گشتیدا ده‌ستپێشخه‌ری جدییان هه‌بووه‌،هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكه‌مان بكه‌ین بۆ هاوكاریكردن و جێ به‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كان."
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" له‌ئێستادا له‌قۆناغی خۆپارێزیدان به‌به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی ڤایره‌سه‌كه‌ كورت بكاته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڤایره‌سه‌كه‌ نێوخۆیی نیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی بوون یان له‌ ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ یا تێكه‌ڵی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش خاڵێكی پۆزه‌تیڤه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌كه‌ له‌سلێمانی له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌، هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش ده‌زگا ته‌ندروستی و ئه‌منیه‌كان له‌ڕووی پشكنینه‌وه‌ ڕوماڵیان كردوون به‌سوپاسه‌وه‌، واته‌ حاڵه‌تی كتوپڕ و له‌ناكاو نه‌بوون."

"چه‌ند هه‌نگاوێك له‌پێشه‌وه‌ین، عه‌مارێكی زۆرمان هه‌یه‌ له‌ڕووی سومه‌ته‌مه‌نی و خۆراكی "وشك و ته‌ڕه‌وه‌ "
پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌شی وت" به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ له‌پێشتردا ڕێ و شوێنمان گرتۆته‌به‌ر بۆیه‌ چه‌ند هه‌نگاوێك له‌پێشه‌وه‌ین له‌ڕووی دابینكردنی پێداویستی ڕۆژانه‌ و كه‌لوپه‌لی پاككردنه‌وه‌ بۆیه‌ ئومێد ده‌كه‌ین حاڵه‌تی به‌كۆمه‌ڵ ڕونه‌دات و دۆخه‌كه‌ له‌كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت، به‌هیمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كۆمه‌كیان پێبه‌خشیوین وه‌ك چین و ئه‌ڵمانیا ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌كان تا ئێستا له‌ ئاستێكی باشدان و عه‌مارێكی زۆرمان هه‌یه‌ له‌ڕووی سومه‌ته‌مه‌نی و خۆراكی (وشك و ته‌ڕه‌، سوپاس بۆ قایمقامیه‌ت و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ورد له‌مه‌دا كارییان كردووه‌ بیست و چوار سه‌عاته‌، وه‌ سه‌رمایه‌داره‌كانمان هانداوه‌ به‌ بڕی ملیۆنان دۆلار خواردن و پێداویستی بكڕن و بیهێننه‌ هه‌رێمی كوردستان، جگه‌ له‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بڕیاری دا به‌ هاوكاری كردنی سه‌به‌ته‌ی خواردن بۆ هه‌ژاران و یا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه‌ زیان ده‌كه‌ن."

"چ قاچاغچیه‌كان وه‌ چ ئه‌و خه‌ڵكانه‌مان گرتووه‌ "
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی به‌قاچاغی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتونه‌وه‌ ده‌ڵێت" به‌هۆی بوونی سنورێكی فراوان هه‌م له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌م له‌ عیراق كه‌ سنورێكی كراوه‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌سوپاسه‌وه‌ بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور و پۆلیس و ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و نشینگه‌وه‌ توانیومانه‌ كارێكی ورد بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری خه‌ڵك هانبده‌ین كه‌ به‌ڕێگا یاسایی و دروسته‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی كه‌ره‌نتینه‌ كراون و پشكنینیان بۆ كراوه‌ به‌شێكی تری خه‌ڵك به‌ڕێگا قاچاغه‌كان هاتۆته‌وه‌ چ قاچاغچیه‌كه‌ وه‌ چ ئه‌و خه‌ڵكانه‌مان گرتووه‌، وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ مونزریه‌ و ڕێگاكانی تره‌وه‌ هاتونه‌ته‌وه‌ ناو و ژماره‌ و ئه‌دره‌سی هه‌مویان له‌به‌رده‌م داموده‌زگاكانی ئێمه‌دایه‌ ئێمه‌ له‌ڕێگای به‌ڕێز داواكاری گشتی سلێمانیه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكمان بڵاوكرده‌وه‌ داوامان له‌هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌كردووه‌ كه‌ خۆیان به‌داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان بناسێنن تا پشكنینیان بۆ بكه‌ین چونكه‌ له‌دوای ئه‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌وه‌ كه‌ به‌ته‌واوی سنور داخراوه‌ له‌دوانزه‌ی شه‌وی ڕابردووه‌ به‌ته‌واوی خۆمان ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ پشكنینی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ داوایان لێده‌كه‌ین به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بێن پشكنینیان بۆ بكرێت وه‌ به‌سوپاسه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم له‌ڕۆژانی ڕابردووه‌ وه‌ به‌سه‌دان كه‌سیان خۆیان به‌داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان ناساندووه‌ و پشكنینیان بۆ كراوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات و خۆی بشارێته‌وه‌ دڵنیای ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌چاوی ئاسایشی ته‌ندروستی و داموده‌زگاكانی ئێمه‌ به‌دوور نیه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بیاندۆزینه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی تاوانبارییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین جگه‌ له‌وه‌ی له‌ڕێگای داواكاری گشتیه‌وه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌ین كه‌ ویستوییانه‌ ته‌ندروستی گشتی و ئاسایشی گشتی و نیزامی عام تێكبده‌ن."
پارێزگاری سلێمانی جه‌ختی كرده‌وه‌" دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ هاووڵاتیان كه‌ناو و ژماره‌ و ئه‌دره‌سی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یان لایه‌ كه‌ به‌قاچاغ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و ڕونیشیكرده‌وه‌" سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانمان له‌ناو خودی هاوڵاتیانه‌ كه‌ چاوی هاوڵاتیان تیژتر له‌چاوی ده‌وڵه‌ته‌ بۆیه‌ داوا له‌وكه‌سانه‌ ده‌كه‌ین خۆیان بێن بۆ ڕێكاره‌ پزیشكیه‌كان نه‌ك ئێمه‌ وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین."

 

"ئه‌م پێنج ڕۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیه‌ ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه‌ "
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جارێكی تر له‌نێوان شاره‌كان و ناو خودی شاره‌كان؟ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت" دیاری كردنی هه‌ر ماوه‌یه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كۆڕوكۆبونه‌وه‌ و قه‌ره‌باڵغی به‌ستراوه‌ به‌و ڕاپۆرتانه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستی ده‌یخه‌نه‌ به‌رده‌ست ئێمه‌ و به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ، به‌ڵام به‌بڕوای ئێمه‌ ئه‌م پێنج ڕۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیه‌ ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه‌ ئومێد ده‌كه‌م ئه‌مه‌ خۆڕاگرییه‌كی لای خه‌ڵك دروست كردبێت كه‌ هه‌موو ئامانج له‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك كۆنه‌بێته‌وه‌ و قه‌ره‌باڵغی و مۆڵ دروست نه‌كات له‌شوێنێكدا وه‌ دابونه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك ته‌وقه‌ و ماچكردن و باوه‌ش پێداكردن و نان خواردن له‌سه‌ر كاسه‌یه‌ك واز لێبهێنێت ئه‌وا درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردن پێویست ناكات چونكه‌ ئامانج لێی فێركردنی خه‌ڵكه‌ به‌ كلتوری لێكدوركه‌وتنه‌وه‌ بۆ خۆپاراستن له‌م قۆناغه‌دا."


PUKmedia ده‌نگی ئه‌مریكا

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ناكۆكیش بین كۆرۆنا دوژمنی هاوبه‌شمانه‌

  • image04
  • سه‌نگه‌ری خۆپارێزێ سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ بیپارێزه‌، بمانپارێزه‌

  • image04
  • لەرۆژژمێری خشتەی ھەفتە یادی یەكێتیدا ئەمرۆ رۆژی ژنانە

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • تێکۆشەرانی دێرین ھەموو ئەو ھەڤاڵە خەباتگێڕانەن کە لە رەوتی خەباتی دەیان ساڵەی یەکێتی و شۆڕشی نوێدا رۆڵیان لەسەرخستنی ئەم کاروانە چل و پێنج ساڵیەدا گێڕاوە.

  • image04
  • .


                                           

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌ران یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كه‌ن


له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌عدی پیره‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مه&zw...


  کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت
  فینلاند..ناوەندی یەکێتیی کۆدەبێتەوە
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

دیدگای سیاسی و ئابووری یەكێتی لە دیدی ئەندامانی سەركردایەتییەوە

دیدگای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕووی سیاسییەوە جیاناكرێتەوە لە دیدگای یەكێتی لەڕووی ئابورییەوە، بۆیە پێویستە لە پڕۆژەی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی كورد...


  دۆست و دوژمن حساب بۆ رۆڵی یەكێتی دەكەن
  45 ساڵه‌ یه‌كێتی خوێن ده‌به‌خشێت


کاریکاتێر