riklam

ئێران قەرەبووی هاووڵاتیان دەكاتەوە

ئابوری 12:07 PM - 2020-03-17
.

.

دامەزراوەی بەرنامەو بودجەی كۆماری ئیسلامی ئێران قەرەبووی سێ ملیۆن هاووڵاتی دەكاتەوە، كە بەهۆی  ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانیان پێگەیشتووە.

ئاژانسی ئابوری و وزەی ئێران  لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە:" دامەزراوەی بەرنامەو بودجەی ئێران زیاتر لە 3 ملیۆن هاووڵاتی كە بەهۆی كۆرۆناوە زیانیان پێگەیەنراوە، قەرەبوو دەكاتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" قەرەبووەكە بەپێی ئەندامانی خێزان دەبێت، بۆ نمونە خێزانێكی یەك كەسی 200 هەزار تومەن، دوو كەسی 300 هەزارتومەن، 3 كەسی 400 هەزار تومەن، 4 كەسی 500 هەزار تومەن، قەرەبوو وەردەگرن".

ئاماژە بەوەشدراوە:" قەرەبووەكە لەڕێگەی بانكەوە دەچێتە سەر ژمارە حسابیەكەیان".


PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket