riklam

پێشنیارێك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌خرێته‌ڕوو

ئابوری 12:05 PM - 2020-03-17
.

.

ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق پێشنیارێك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌خاته‌ڕوو، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش پێویسته‌ پلانی كوتخایه‌ن و درێژخایه‌نی هه‌بێت.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌كرێت حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بیر له‌پلانی كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ بكه‌نه‌وه‌.

 وتیشی: له‌ئێستاداو له‌م بارودۆخه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه‌، ده‌كرێت دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامبێت، به‌ڵام به‌ میكانیزمی نوێ، ئه‌گه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌نموونه‌ وه‌ربگرین، ده‌كرێت لیژنه‌ی لیواكان مووچه‌ له‌بانكه‌كان وه‌ربگرن و هه‌ر له‌رێگه‌ی لیژنه‌وه‌ كه‌ زۆرترین كات له‌ سێ كه‌س پێكدێن بدرێته‌ فه‌وجه‌كان و له‌رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه‌ سرییه‌كان و پاشانیش به‌شه‌كان مووچه‌ وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ حاڵه‌تێكه‌ كه‌ بۆ ئێستا شیاوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر باسی دابه‌شكردنی مووچه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، چونكه‌ پێشتر هه‌نگاو بۆ سیستمی بانكی نراوه‌و هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك بایۆمه‌تری هه‌یه‌، زۆر ئاسانه‌ كه‌سیستمی بانكی جێبه‌جێ بكرێت و هه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ بخرێته‌ سه‌ر حساب بانكی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌، له‌وكاته‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كی زۆر بۆ حكومه‌ت كه‌مده‌بێته‌وه‌، له‌حاڵه‌تێكی له‌مشێوه‌یه‌شدا دواكه‌وتنی مووچه‌ روونادات.

جێی ئاماژه‌یه‌، له‌هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 40 رۆژه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شنه‌كراوه‌و وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دواكه‌وتنی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌شی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket