با نەگەینە ئەو قۆناغە
بیروڕا 01:39 AM - 2020-03-17.
سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، ئیتاڵیا 322 حاڵه‌تی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هه‌بوو. ئه‌وکات، پزیشک و کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کان له توانایاندا بوو خزمه‌تی پێویست پێشکه‌شی سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌کان بکه‌ن. پاش هه‌فته‌یه‌ک، ژماره‌که به‌رز بووه‌وه بۆ 2502 حاڵه‌تی توشبوو. هێشتا نه‌خۆشخانه‌کان له توانایاندا بوو سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌کانی ڕزگارکردنی ژیانی نه‌خۆشه‌کان بگرنه به‌ر و ئه‌و نه‌خۆشانه بخه‌نه سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستکرد که ڤایرۆسه‌که توشی هه‌ناسه‌توندی کتوپڕی کردبوون. چه‌ند ڕۆژێک دوای ئه‌وه ژماره‌که گه‌شته 10149 حاڵه‌ت و ئه‌مڕۆش ژماره‌که وا نزیک ده‌بێته‌وه له 25000. ئێستا ئیتر ژماره‌ی نه‌خۆشه‌کان له توانای پزیشک و په‌رستار و نه‌خۆشخانه‌کان زیاترن. ئامێره‌کان چیتر به‌شی هه‌موو نه‌خۆشه‌کان ناکه‌ن و دۆخه‌که گه‌شتووه‌ته قۆناغێک، که پزیشکه‌کانی ڕوبه‌ڕووی پریسارێکی ئه‌خلاقی گه‌وره کردوه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری کێ بکه‌ن و کێ بێ چاره‌سه‌ر جێبهێڵن؟ کێ بژی و کێ بمرێت؟
کۆلێجی به‌نج، ئازارشکاندن و چاودێری وردی ئیتاڵیا ڕێبه‌رنامه‌یه‌کی بۆ پزیشک و په‌رستار و نه‌خۆشخانه‌کان بڵاوکرده‌وه که ڕێکاره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی تێدایه، تا ئێستا و له ئه‌گه‌ری خراپتربوونی دۆخه‌که‌دا کاری پێبکرێت. دۆکیومێنته‌که به دۆتکرینێکی ئه‌خلاقی ده‌ستپێده‌کات و دۆخه‌که به کاتی جه‌نگ به‌راورد ده‌کات. گه‌ر پزیشکه‌کان له شه‌ڕدا بن و ژماره‌ی که‌لوپه‌له پزیشکییه‌کانیان سنووردار بێت، بریندار و نه‌خۆشی هیلاکیش ژماره‌یان زیاتر بێت، چاره‌سه‌ری کێ ده‌که‌ن و کێش جێ‌دێڵن بۆ مردن؟ ئه‌م دۆخه‌ش هاوشێوه‌ی جه‌نگه و پێی ده‌وترێت پزیشکی له کاتی کاره‌ساتدا. دۆکیومێنته‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات، که ده‌بێت له‌مه‌ودوا له‌بری چاودێریکردنی وردی سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌کان، پێویسته بیر له دادپه‌روه‌رییه‌کی باشتر بۆ هه‌مووان بکه‌ینه‌وه و به‌و ڕێگایه نه‌خۆشه‌کانمان چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی یوتیلیتاریانییه و په‌یوه‌سته به یاسای گه‌یاندنی زۆرترین سوود به زۆرترین که‌س.ئه‌بێت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی چاره‌سه‌رییان زیاتره و ئه‌گه‌ری ژیانیان زیاتره، چاره‌سه‌ر بکرێن. ئه‌مه ئه‌و تیۆرییه‌یه که ده‌بێت دکتۆره ئیتاڵییه‌کان له خه‌سته‌خانه‌کان و ڕۆژانه به کرداری ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌و که‌سانه‌ی که پیرن و ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی چاره‌سه‌ر تیایاندا لاوازه یان چه‌ند ساڵێکی که‌میان له ژیاندا ماوه به هۆی نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌نی تره‌وه، جێده‌هێڵرێن بۆ مردن. ئه‌مه له‌وانه‌یه به بڕیارێکی خراپ ببینرێت، به‌ڵام له دۆخێکی له‌م جۆره‌دا، چیتر یاسای "کێ یه‌که‌م که‌س هات، یه‌که‌م که‌س چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت" کاری پێناکرێت و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که ژیانێکی زیاتریان له پێشه.
له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا، دکتۆر و په‌رستاره‌کان ئامۆژگاری کراون که بارودۆخی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌کانیش لێکبده‌نه‌وه و بیکه‌نه خاڵێکی تری بڕیاردان له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌کاندا. له دۆکیومێنته‌که‌دا نووسراوه "ده‌بێت بوونی نه‌خۆشی و ناڕێکی تر له نه‌خۆشه‌کاندا به وردی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت." ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه که توێژینه‌وه نوێکان له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی خۆیان نه‌خۆشی تریان هه‌یه، ئه‌گه‌ری مردنیان به ڤایرۆسه‌که زیاتره. هاوکات له‌به‌رئه‌وه‌شه که ئه‌م نه‌خۆشانه، کاتێکی زیاتریان پێویسته بۆ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه و له‌و کاته‌دا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له چاره‌سه‌ر بێبه‌ش ئه‌بن، زیاتر ئه‌بێت.
ئه‌مه هاوشێوه‌ی کێشه‌ی گالیسکه‌که‌یه، ئه‌و پرسیاره دێرینه ئه‌خلاقییه‌ی که ئه‌وانه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا هه‌بووبێت، ڕوبه‌ڕوی بونه‌ته‌وه. به‌ڵام له ژورێکی گه‌رم و ئارام یان به دیار شاشه‌یه‌که‌وه ئه‌م پرسیاره‌مان له خۆمان کردووه و ڕه‌نگه بێ وه‌ڵامیش جێ‌مان هێشتبێت. به‌ڵام ئێستا پزیشکان له نه‌خۆشخانه‌کانی ئیتاڵیا، ڕۆژانه سه‌دان جار سکه‌ی گالیسکه‌که ئه‌گۆڕن. کێشه‌که به‌مجۆره‌یه؛ گه‌ر گالیسکه‌یه‌ک (یان شه‌مه‌نده‌فه‌رێک) به‌ره‌و ڕووی پێنج که‌سی بێ‌تاوان بڕوات، که به سکه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، تۆش توانات هه‌بێت به لێڤه‌رێک ئاراسته‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که بگۆڕیت و بیخه‌یته سه‌ر سکه‌یه‌کی تر، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و سکه‌یه‌ش یه‌ک که‌سی تر که دیسان بێتاوانه، به‌ستراوه‌ته‌وه. لێره‌دا تۆ دوو ڕێگات له‌به‌رده‌مدایه، یان هیچ نه‌که‌یت و بهێڵیت شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که پێنج که‌سه بێتاوانه‌که بکوژێت. یان ئاراسته‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که بگۆڕیت و ئه‌و که‌سه بێتاوانه بمرێت؟ ئایا ئاراسته‌که‌ی ده‌گۆڕیت؟ ئێستا له وڵاتی ئیتاڵیا، گه‌ر نه‌خۆشێکی 50 ساڵ که نه‌خۆشی سی هه‌یه یه‌که‌م که‌س بگاته نه‌خۆشخانه، به دوایدا دوو نه‌خۆشی سی و پێنج ساڵ به بێ بوونی هیچ نه‌خۆشییه‌ک بێن. چاره‌سه‌ر بۆ دوو نه‌خۆشه‌که ده‌کرێت و نه‌خۆشه‌که‌ی په‌نجا ساڵه‌که جێده‌هێڵرێت بۆ مردن.
بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان نه‌گه‌ینه ئه‌م قۆناغی کاره‌ساته، پێویسته هاوڵاتییان ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکه‌ن و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه، چونکه له ئێستادا تاکه شوێن که لێی پارێزراو بن، ماڵه‌کانی خۆتانه. گه‌روانه‌بێت، دڵنیابن که زۆر زوو ئێمه‌ی پزیشکان ئه‌که‌وینه سه‌ر لێڤه‌ری گالیسکه‌که، چونکه نه‌خۆشخانه‌کانی ئێمه توانای ئه‌و ژماره زۆره‌ی نه‌خۆشییان نییه و گه‌ر له شارێکی وه‌ک سلێمانیدا ژماره‌یه‌کی که‌می توشبوو پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستکرد ببێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت کار به‌م ڕێکارانه بکرێن و دۆخه‌که له کۆنترۆڵدا نامێنێت. با هاوکاری یه‌ک بین و ژیانی خۆمان و که‌سه به‌ته‌مه‌نه‌کانی ماڵه‌کانمان خۆشبوێت.
سه‌رچاوه: وێبسایتی
theatlantic
worldometer
PUKmedia د.کۆیار شێرکۆ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26