riklam

خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن بەرهەمەكانیان بگوزانەوە

ئابوری 01:08 AM - 2020-03-17
.

.

بەبڕیاری وەزیری كشتوكاڵ سەرەڕای بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ، خاوەن  كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن بەرهەمەكانیان بگوزانەوە.

 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە:" دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان داوایانكرد رێگەیان پێبدرێت كە پێداویستیی كێڵگەكانیان و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە لەنێوان پارێزگاو قەزاو ناحیەكان."

ئاماژەی بەوەشكردوە:" بە سوپاسەوە دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا كە خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەتوانن پێداویستی و بەرهەمەكانیان بگوازنەوە."

رایگەیاندوە:" "لەئێستادا خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان لە پارێزگاكان، ئیدارە سەربەخۆکان و قائیمقامیەتەكان كار ئاسانیان بۆ دەكرێت بۆ گواستنەوەی پێداویستی و بەرهەمەكانیان."

ئەوەشی وتووە:"بڕیارەكە لەپێناو بەرزنەبونەوەی نرخی هێلكە و مریشكە لەسەر شانی هاوڵاتیانمان لەماوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ."


PUKmedia داڕشتنەوە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket