riklam

سوپاسنامەیەك لەبنەماڵەی محەمەدی حاجی تاهیری كۆییەوە

ی.ن.ک‌‌ 03:56 PM - 2020-03-16
.

.

بە ناوی بنەماڵەی (محەمەدی حاجی تاهیری كۆیی) یەوە، سوپاسی هاوسەرۆكانی یەكیێتی؛ بەڕێزان كاك بافڵ و كاك لاهور ، هەروەها، كاك كۆسرەت و كاك عومەر فەتاح و بەڕێز فواد مەعسوم و باقی هاوڕێیانیان لە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكەین بۆ ناردنی سەرەخۆشی بەبۆنەی كۆچی دوایی كاكە محەمەدەوە.

هەروەها سوپاس و پێزانینمان بۆ برایانمان لە لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ناردنی سەرەخۆشیان.

هەروەها سوپاسی هەمو خزم و كەس و دۆستانمان لە سەرتاسەری كوردستان دەكەین، ئەوانەی كە لە مەراسیمی بەخاكسپاردنەكەی بەشداربوون، هەروەها ئەوانە كە سەرەخۆشیان پێگەیاندوین و هاوخەمیان دەربڕیوە. 

سەرەخۆشیەكانتان لە كەسەری خەسارەتی خێزانەكەمانی كەمكردەوە. سوپاسی كەسایەتیتان دەكەین.

هیوای تەمەنی درێژ و تەندروست بۆ هەموان دەخوازین.

ئامانج و كرمانجی محەمەدی حاجی تاهیری كۆیی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket