هەڵەبجە.. تاجەگوڵینە یەكێتی لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنرێت

هەڵەبجە.. تاجەگوڵینە یەكێتی لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنرێت


16/3/2020 15:42:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزوور لەیادی 32یەمین ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا سەردانی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجەی كردو تاجەگوڵینەی داناو پرۆژەیەكی گەورەی تەندروستیشی بەسەركردەوە.

ئەمڕۆ 16ی ئاداری 2020، لەساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، سەرتیپ عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری (ی.ن.ك) سەردانی مەزاری شەهیدانی هەڵەبجەی كردو تاجەگوڵینەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیی لەسەر گڵكۆی شەهیدەكان دانا.

دواتر بەیاوەری پارێزگاری هەڵەبجەو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە سەردانی ئەو شوێنەی كرد كە بۆ  روبەروبونەوەی كۆرۆنا نەخۆشخانەیەكی  64 قەرەوێڵەیی لەسەر دروست دەكەن. 

سەرتیپ عەلی لێپرسراوی مەڵبەندی شارەزووری یەكێتی رایگەیاند: داوامان لە  بافڵ تاڵەبانی و لاهور شیخ جەنگی هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد، بەشداری بكەن لە دروستكردنی بینای نەخۆشخانەكەی هەڵەبجەو دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكانی نەخۆشخانەی 64 قەرەوێڵەی تایبەت بە كۆرۆنا، بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ هاوسەرۆكانی یەكێتی رەزامەندییان دەربڕی كە وەك یەكێتی بەشداربین لەدروستكردنی بیناكەو دابینكردنی پێداویستییەكانی.

لێپرسراوی مەڵبەند  بەناوی مەڵبەندی شارەزوور و سەركردایەتی یەكێتییەوە سوپاسی هەموو ئەو كەسانەشی  كرد كە بەشدارن لەدروستكردنی نەخۆشخانەكەدا، ئاماژەی بەوەشكرد هەموو هەوڵەكانیان بۆ بەهێزكردنی پایەكانی پارێزگا دەخەنەگەڕو هەموو توانایەكی یەكێتی و تیمەكانی یەكێتی لەهەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ بۆ خزمەتی شارەكە دەخەینەگەڕ.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • تێکۆشەرانی دێرین ھەموو ئەو ھەڤاڵە خەباتگێڕانەن کە لە رەوتی خەباتی دەیان ساڵەی یەکێتی و شۆڕشی نوێدا رۆڵیان لەسەرخستنی ئەم کاروانە چل و پێنج ساڵیەدا گێڕاوە.

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • چوارتا.. رەشەبا دەیان درەختی لەڕەگ دەرهێنا

  • image04
  • .


                                           

ئەڵمانیا.. رێکخستنە دێرینەکان 45 سالەی دامەزراندنی یەکێتی پیرۆز دەکەن


لەیادی 45 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و 44 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێدا ڕێکخستنە دێرینەکانی کوردستان لەئەڵمانیا وێڕای بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە وەک کۆڵەکەیکی گرنی خەبات وتێکۆ...


  پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌ران یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كه‌ن
  کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

دیدگای سیاسی و ئابووری یەكێتی لە دیدی ئەندامانی سەركردایەتییەوە

دیدگای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕووی سیاسییەوە جیاناكرێتەوە لە دیدگای یەكێتی لەڕووی ئابورییەوە، بۆیە پێویستە لە پڕۆژەی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانی كورد...


  دۆست و دوژمن حساب بۆ رۆڵی یەكێتی دەكەن
  45 ساڵه‌ یه‌كێتی خوێن ده‌به‌خشێت


کاریکاتێر