riklam

د. دارا رەشید: هەڵەبجە رەمزی خۆڕاگری گەلی كوردە

ی.ن.ک‌‌ 11:49 AM - 2020-03-16
.

.

لەیادی 32 ساڵەی كارەساتی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەدا، د. دارا رەشید پەیامێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، كیمیابارای هەڵەبجە لاپەڕەیەكی رەشە لە مێژووی مرۆڤایەتی و رژێمی بەعسی لەناوچوو و داواش لە حكومەتی عیراق دەكەین دەستی ئاوەدانكردنەوە بۆ هەڵەبجە درێژبكات.

دەقی پەیامەكە...
32 لەمەوبەر و لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە 16-3-1988 رژێمی بەعسی لە ناوچوو، تاوانی كیمیاباران كردنی شاری هەڵەبجەی ئەنجامدا و زیاتر له 5 هەزار هاووڵاتی بێ تاوانی شەهید كرد.

‏‎كیمیاباران كردنی هەڵەبجە، لاپەڕەیەكی رەشە و تاوانێكی گەورەیە لە مێژووی مرۆڤایەتی و رژێمی بەعسی لەناوچوو، لەم یادەدا سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دادەنوێنین و بەڵین دەدەین بەردەوامبین لەسەر خزمەتكردن و بەجینۆسایدناساندنی كەیسی كیمیابارانی هەڵەبجە و هەنگاونان بۆ قەرەبووكردنەوەیان و ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە و چارەسەركردنی بریندارانی ئەو كارەساتە گەورەیە.

لای هەمووان ئاشكرایە هەڵەبجە رەمزی بەردەوامی ژیان و خۆڕاگری گەلی كوردە لەڕێگەی ئەو تاوانە نامرۆڤانیە گەلی كوردی بەدونیا ناساند و لێرەشەوە داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین قەرەبوی دانیشتوان و كەس وكاری شەهیدەكان و دەستی ئاوەدانكردنەوەی بۆ هەڵەبجە درێژبكات و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لەریگەی جیاجیا هاوكاری و پاڵپشتی پارێزگای هەڵەبجە و هەرێمی كوردستان بكات كەلەئاست گەورەی ئەو تاوانە بێت.

براتان
د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket