riklam

ئۆلگا كۆرینلكۆ تووشی كۆرۆنا دەبێت

ئەدەب وهونەر 11:25 AM - 2020-03-16
.

.

ژنەهونەرمەندی شۆخی ئۆكرانیایی، ئۆلگا كۆرینلكۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت، ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەكات، كە ڤایرۆسەكە مەترسیدارە.

دەیلی مێڵ بڵاویكردوەتەوە:" ئۆلگا كۆرینلكۆ ئەكتەر فیلمی بەناوبانگی " زەڕەیەك ئارامی" كە لەزنجیرە فیلمەكانی جێمس بۆندە، و هەروەها لەفیلمی هیتمەن،  ئەكتەری سەرەكی بووە، تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووە".

0_Olga-Kurylenko-attends-the-Oscars.jpg

ئۆلگا كۆرینلكۆ لەئێستادا لەماڵەكەی خۆیدا لەكەرەنتینەدایەو، وێنەی پەنجەرەی ژوورەكەی بە قوفڵكراوی لەئینستاگرامەوە بڵاوكردوەتەوەو نووسیویەتی:" ماندوویەتی لەئێسقانەكان و كۆكەو هیلاكیەكی زۆر جەستەت دەگرێتەوەو تووشی سەرئێشەیەكی قورس دەبیت، بەڕاستی بێزاركەرە".

0_olga-kurylenko-in-quantum-of-solace-pic-reuters-15854036.jpg

ئاشكراشیكردوە:" پشكنینەكەی پۆزەتیف دەرچووەو تووشی ڤایرۆسەكە هاتووە".


PUKmedia سەرچاوە: دەیلی مێڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket