په‌یامی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی له یادی (32) ساڵه‌ی شه‌هیدكردنی هه‌ڵه‌بجه دا
ی.ن.ک 10:53 AM - 2020-03-16.
به‌بۆنه‌ی 32 هه‌مین ساڵیادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێك ئاڕاسته ده‌كات كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كیمیاران
بریندارانی چه‌كی كیمیاوی
خه‌ڵكی شاری شه‌هیدپه‌روه‌ری هه‌ڵه‌بجه
كۆمه‌ڵانی به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵكی كوردستان
وا جارێكی تر، هه‌موومان له‌به‌رده‌م كۆست و كاره‌ساتی كیمیاباران و یادی شه‌هیدكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه دا، دڵ پڕ له سوێ و چاو به گریان راوه‌ستاوین و برینه‌كه‌مان گه‌وره‌یه. ١٦ی ٣ی ١٩٨٨، به‌به‌رچاوی دنیاوه، رژێمی دڕنده‌ی به‌عسی فاشیست، (٥٠٠٠) مناڵ و پیر، ژن و پیاوی خنكاندین. له‌و كاته‌وه، هاوارێكی گه‌وره بۆ سزادانی به‌رپرسان و تاوانبارانی ئه‌م جینۆسایده، له گه‌رومان دا تاساوه. و هێشتا نیگه‌رانین له‌و بێده‌نگییه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی دنیا به‌رامبه‌ر كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵیانبژارد.
ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ڵه‌بجه به قیبله‌ی فیداكاریی گه‌لی كوردستان ده‌زانین و، باوه‌ڕمانوایه كه پاش هه‌ره‌س، ناساندنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كوردستانی باشور به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و، پاراستنی راپه‌ڕین و، ئه‌زموونی حوكمڕانیی كوردی له هه‌رێمی كوردستان، قه‌رزاری هه‌ڵه‌بجه و شه‌هید و برینداره‌كانییه‌تی. هه‌روه‌ك چۆن قه‌رزاری ئه‌نفالكراوان و ته‌واوی شه‌هید و تێكۆشه‌رانی كوردستانه.
سه‌رباری بێ ده‌نگییه سیاسییه كورتخایه‌نه‌كه‌ی دنیا به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه، وا (٣٢) ساڵه و هه‌موو رۆژێكی (١٦ی ٣)، له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م جیهانه كوردێك، ئاشتیخوازێك و مرۆڤ دۆستێك هه‌بووبێت، یادی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌رز راگرتووه و، یه‌كێتییش، ئه‌م یاده‌ی وه‌كو به‌شێك له ناسنامه‌ی خه‌باتی گه‌لی كوردستان، له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی خۆی دا، به‌رز پاراستووه.
ئه‌م باوه‌ڕه نه‌گۆڕه‌مان به پێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه له بوونی نه‌ته‌وه‌ییماندا و، ئه‌م هاوخه‌مییه قووڵه بۆ قوربانییه‌كانی، رێنیشانده‌رمانه له كاركردنی زیاتر، وردتر و دڵسۆزانه‌تر بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان، كه هه‌ر به ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌وڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێستا بووه به پارێزگا و پایته‌ختی ئاشتی و، ئامانجمانه كه به پشتیوانیی دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان، بكرێت به پایته‌ختی بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانیی نیشتمان و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، پلان و كاری نوێی وردمان ده‌بێت. داواش له كادر و ئۆرگانه په‌یوه‌نداره‌كانی یه‌كێتی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه چالاكه‌كانی ناو هه‌رێم و عێراق ده‌كه‌ین، خزمه‌تی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان و بریندارانی چه‌كی كیمیاوی بكه‌ن و، توانایه‌كی دارایی و مرۆیی زیاتر بۆ بوژاندنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانبكه‌ن، كه پێویستیانه.
له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی بریندارانی چه‌كی كیمیاوی و كه‌سوكاریان، و له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌ڕه‌شه‌ی په‌تای جیهانیی كۆرۆنا، لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، بڕیاریاندا، ئه‌مساڵ بۆ به‌رز راگرتنی یادی (٣٢) ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه مه‌راسیم رێكنه‌خه‌ن. به‌ڵام ئێمه وه‌ك ساڵانی تر، ئه‌مساڵیش یادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه به‌رز راده‌گرین و له دڵماندا یادی شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه. داواشده‌كه‌ین دۆست و لایه‌نگر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، له دڵ و ده‌رونیان دا به زیندویی و به‌رز رابگرن و، ئه‌مساڵیش له ساته‌وه‌ختی بۆردومانه شوومه‌كه‌ی رژێمی فاشیستی به‌عس دا، له كاتژمێر (١١:٣٥) خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی، له هه‌رجێیه‌ك بن، بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ساتێك به بێ ده‌نگی راوه‌ستن.
دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوی شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
۱٦ی ٣ی ٢٠٢٠
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17