riklam

هەڵەبجە.. تراژیدیایەكی رەش

جینۆساید‌‌ 08:58 AM - 2020-03-16
.

.

ئەمڕۆ  32 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەو شەهید كردنی 5000 فریشتە و  برینداركردنی بەهەزاران كەهەتا ئێستاش بەدەم ئازارەوە دەناڵێنن.

لە 16-3-1988 دا رژێمی لەناوچوی بەعس هەستا بە كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەو پێنج هەزار كەس لە مناڵ و ژن و پیاو و پیرو گەنج شەهیدبوون و ژمارەیەكی زۆریش ئاوارەی سنورەكانی ئێران بوون ئەمە جگە لەوەی چەندین كەس بەو چەكە برینداربون و تا ئێستاش بە ئازارەكانیانەوە دەناڵێنن.

كیمیابارانكردنی هەڵەبجە چەندین مناڵی بێ باوك و دایك كردو چەندین منداڵی بەتاقانەیی هێشتەوە و چەندین دایك و باوكیشی لە رۆڵەكانیان كردو چەندین خێزانیش سەرجەمیان گیانیان لە دەستداو تەنانەت باڵندەو گیاندارەكانیش كۆتا رۆژیانبوو، ئەم كارەساتە چەند باس بكرێت و یادبكرێتەوە هێشتا كەمە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket