riklam

حكومەت: بەم زووانە دەست بە دابەشكردنی موچەی پێشمەرگە دەكرێت

ئابوری 01:35 AM - 2020-03-16
.

.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەروونكردنەوەكیدا، ئاماژە بەدابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات، لەچەند رۆژی داهاتوودا.

د.جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو روونكردنەوەیەیدا، رایگەیاندوە:"خشتەی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی مەدەنی و سەربازی كە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەكراوە، هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، تەنیا لەبەر ئەو رێكارانەی كە بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە بەرانبەر نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتەبەر، دەكەوێته دوای ئەو رێكارانه.

جەختیكردوەتەوە:" فەرمانبەران، هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە دڵنیا دەكەینەوە كه مووچەكانیان لە خزێنەكانی وەزارەتی دارایی ئامادەیە و بەم زووانە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەم رێكارانەش تەنیا بۆ پاراستنی تەندروستیی فەرمانبەران، هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و خانەوادەكانیان گیراوەتەبەر.


 PUKmedia  راگەیەنراو

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket